تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خرمانی سوور
(ئەردە.):خەرمانسوور
خرمووتک
خرمووچک
(ئەردە.):خرمووتک، خرمووتە
خرمژن
(موک.):خرمە و دەگی کرمەکی ژنانە
خرمە
(کە.هەورا.):کرمەی جۆ خوواردنی ووڵاخانە، کورترژن، بەدەنگی خوواردنی چتی ناسکی وەکو ترێزووش دەڵین. خرینگە، کوت، دەنگی کەوتنی بارانەیە بە سەرباناندا.دەنگێ پێی ئێسترانە
خرمەخرم
کرمەکرم. خرمەی یەک لە دووای یەکتری، دەنگی ووردکردنی نانی ڕەقە لە زاریدا یا کرۆژتنی قەندییە ئیتر. دەنگی خوواردنی مەڕ و ووڵاخانە
خرناکە
بێچووەکە روێشک
خرندال
(زا.):جوورە گیایەکە دەخورێ
خرندوول
(زا.):فرۆ
خرنگ
(باک.):کەروێشکی جحێڵە. ژنی جووان
خرنگ وهۆڕ
دەنگ وهۆڕی زەنگ وچتی تر
خرنگە
خرینگە، دەنگی خشڵی ژنان، دەنگی زەنگ و قۆرەی ووڵاخان. دەنگی داسییە لە کاتی دروێنەیدا، جوورە دەنگێکە وەک دەنگی پاوانە
خرنگەخرنگ
خرنگەی یەک لەدووای یەکتری.-ی زۆر.
خرنەق
بێچووە کەروێشکە
خروش
جۆش، گریان، هەراوهۆریایە، کە بە دەم گریانەوە بێ یا بێ گریان، خورۆس
خرووزەک
(شا.):خورۆزەک، جوورە دەردێکی گەروو وسینگی مرۆیە دەنگ دەنووسێنێ
خرووسەک