تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاچی
وەکوو خاچ،جوورە گوڵێکە وەخاچی دەچێ.
خاڕۆزە(سور.خۆ.)
کرمێکی ڕهشە دوایە دەبێتە باڵدارێکی وە خاڵخاڵۆکەدەچێ بەڵانزەرد ونوختەنوختەیەلەبرکەی شوتی وکاڵەک وهاروێو ترێزوو وئەسپینداراندەداگۆیابەهەرکەسێکییەوەبداخەوی گران دەبێ.(هەو.)خەڵۆزە،خاڵۆزە.
خاڤ(باک.)
خاو،سست،چشتی خاو،کار ومرۆی خاو،نەگەییو،نەکوڵاو.خەو.
خاڤر(باک.)
گیایەکە ڕەگی زۆر باشە بۆ مایەسیری.
خاڤک(باک.)
پێچە،ڕووبەند.کاڵای دڕاوی ڕزیو.(باک.)خالگە،کەلەکە،مووسڵدان.
خاڤی(باک.)
خاوی،سستی.ڕاز:-یکرن:ڕازشاردنەوە.
خاڤەدان
چێشتێکەلە دانو گۆشت دروستدەکرێ.
خاک
گڵ،خۆڵ،گڵ،رزوێ،بەژیا.-بەسەر:خۆڵ بەسەر.نیشتمان،زێد،یەکێکەلەچوارهۆیەکانی سرشت.
خاک باز
کەسێکە بە هۆی خۆڵی ووردەوە گەمە بکات.-ی چتێکی لەناوخۆڵێداشاردنەوە ویەکێکی تر بیدۆزێتەوە.-ی گەمەکردن بەخاک،خاکە شارکێ،تەپە شارکێ.
خاک بە توورە کەکێشان
مەبەست لەوێران وکاولکردنی چتێک یا شوێنێک.
خاک وباد
(ئەردە.):هاوخاک.
خاکبۆس
کوڕنۆژبەر.-ی:کۆڕنۆش
خاکبێژ
لەوحێکی کون کونەخۆڵی پێ دەبێژرێ وەکوو کەوو سەرەند،خاکپێژ لەچینکۆ دروست دەکرێ،بێژەن.
خاکبەسەر
خەمناک،پەرێشان،بەدبەخت،لێقەوماو.-ی:خەمناکی،پەرێشانی،بەدبەختی،لێقەوماوی،چارە رەشێتی.
خاکسار
بریتییە لەمەردومی هەژاری بێنەوا.-ی:هەژاری وبێنەوایی.
خاکسفت
(ئەردە.)جۆرەخۆلێکەبۆگۆزەودێزەولەویش باشتر کەبۆئامانانی چینی دەست بدات.
خاکسەری
(ئەردە.)بۆر،رەنگی بۆر.
خاکشیر
گیایەکی بەهاری باڵابەرزەتۆوێکی هەیەوەک تۆوی تووتن لەگەڵ شیری کچان تێکەڵ دەکرێ بۆفێنکی دەدرێ بەمندال.کرمی ئاو.
خاکشین
(باک.)گیایەکە.
خاکناز
(ئەردە.)خاکەنداز،بێڵی ئاسن.