تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاڵۆ
خاڵ،برای دایک،خاڵە،لەکاتی بانگ کردنێدا.
خاڵۆزا
(هەورا.)لالۆزا،(باک.)پسخاڵ،ەاڵۆزا،بۆمنداڵانی خاڵ بەکار دەبرێ ساکوڕبێ یاکچ.
خاڵۆزازا
خاڵۆزە
(ڕەوا.،کە.):گیایەکە لەداروبارو مێوان دەئاڵێ بەرەکەیان ووشک دەکات،شۆکە،(خۆ.)خارۆزە،(کۆ،بابا.)خەڵووزە،نەخۆشییکە لە بڕک وبەرکانی دەدات،ڕەشی دەکات.(کۆ.)کرمێکی مەیلە وبۆرە دووایەدەبێتە خاڵخاڵۆکە کە باڵدارێکی پنک پنکە.
خاڵۆژن
خوواڵۆژن،هاڵۆژن،ژنی خاڵ.
مامی خاڵۆس
(هەورا.): گەمەیەکە