تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



خاپ(باک.)
فێڵ،فەرەج،تەفرە.
خاپاندن(باک.)
فریودان،لەخشتەبردن،قۆڵشکاندن، تەفرەدان ،هڵخەڵەتاندن،هەڵفریواندن،خڵافاندن.
خاپخاپۆک(باک.)
باڵندەیێکی چکۆڵەیە.
خاپرس
خاڵەپرس(؟).
خاپوور(هەورا.ڕدوا.)
وێران،کاووڵ.-بوون:وێران بوون.-کردن:وێرانکردن،کاوولکردن.
خاپۆ
فێڵباز،تەفرەدەر،فریوباز.
خاپۆرکێ(کە.)
خەریک بوون،خۆبەچتی بێ کەڵکەوە خریک کردن.
خاپۆک(باک.)
تەفرەدەر،فریوباز،فێڵباز.
خاپیان(باک.)
بەفریو چوون،تەفرەخوواردن.
خاپین(باد.)
هەڵخەڵەتان،تەفرەخوواردن.
خاپینۆک(باک.)
فریوباز،فریودەر،فێڵباز،تەفرەدەر.
خاپەرۆک(دزە.)
پاشەرۆک،بەشێکی خراو وڕزیوی پووچ وخراپی میوەیە،ووردەی چتێکەکەمابێتەوە.
خاپخاپۆک(باک.)
باڵندەیێکی چکۆڵەیە.
شاشخاپین(باک.)
زمانلووس(ڕیاکار.)._ ی: زمانلووسی٬ ڕیاکاری.
شاشخاپێن
زمانلووس٬ (ڕیاکار.) کەسێکە لەژێر پەردەی ئایینێدا دەستس ئەم و ئەو ببڕێ.