تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەووزخانە:
شووێن و ژوورێکە حەوزی تێدابێ.
خانخانە
خانەخانە،چاوەچاوە.
خانخانەکێ
(ئردە.) پاشا پاشاکێی منداڵانە،میر میرێن.
خانەخانە
نینەنینە،نینی نینی،لەکاتی مریشک داکردنێدابەکاردەبرێ.
خمخانە
خومخانە، شووێنێکە چت و کەل و پەلی تێدا لە خم بدرێ
خومخانە
خووێندنخانە
خووێندنگا، خووێندگە، قوتابخانە
خووەشەخانە
خۆندنخانە
خەستەخانە
نەخۆشخانە ، تیمارگە ی نەخۆشگە ، شووێنی تیمارکردنی نەخۆش.
خەسەخانە
(ئەردە.):خەستەخانە، بێمارخانە.
خەوخاندن
وێکچوواندن، گێژکردن، سەرلێ شێواندن، خستن، نوواندن، خەرلێخستن، وەرکەواندن
خەوخانە
خەوگا، ژووری، نوستن
خەڵوەخانە
خلوە (ع.) و خانە (کوردییە.):پەناگە ، شووێنێکی نهێنی وپەنهانە شووێنی خودا تێدا پەرستنی کوردانە لەوێ گوناهو تاوانانی خۆبان وەبیر خۆبان دەهێنینەوە و نەفسی خۆبان پاک دەکەنەوە.
داخی داخانم
داخی بەجەرگم
دارتاشخانە
کارگەی دارتاشانە
دارۆغەخانە
ناوچەی دارۆغە،شارەوانی.
داپڵۆخاندن
توڵاندنەوە،پڵیخاندنەوە، ڕزاندنەوە،پرتکیاندن، سووتاندنو داماڵینی شووێنێک لە لەش بە هۆی ئاگر یا ئاوی کوڵاوەوە
داڕووخاندن
ڕووخاندن،ڕماندن،ڕماندنی دیوار و کۆسپایی سەر بەرەو خووار،داڕماندن،ڕمانن.
داڕووخانە
دەرمانخانە.شووێنێکە لە گەرماوێدا کە _تێدا دەگیرێ.