تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەوت:
حەفت ، هەفت (7)‏.
حەوتا:
حەفتا (٧٠).
حەوتانە:
حەوتخشتەکی :
چەند هەڵبەستێکە هەر بەندێکی حەوت نیوەهەڵبەستە.
حەوتلۆ (هەورا.):
گورگ نەخۆرە ، (شەم.) حەوت تووێلکە.
حەوتم:
حەوتەم ، حەفتم ، حەوتوو ، ڕەشە ووڵاخ و یا مەڕو بزنێکە ، کە سەر ببڕێ بە خێربۆ منداڵ.
حەوتوو:
(کە.) شەوارە ، نۆرەگرتنی حەوتڕۆژانەی ژنی زاوە لەمنداڵەکەی. شەوەرە.
حەوتوو:
حەوتووانە:
حەفتووانە ، حەفتانە ، هەفتانە.
حەوتوویی:
هەفتەیی ، حەفتەیی.
حەوتووێلکە:
حەوت تووێلکە.
حەوتڕەنگ:
حەفتڕەنگ. جوورە پارچە (قوماش) ێکە.
حەوتگوڵە:
جوورە گەنمێکە هەر لکێکی حەوت گوڵان دەردەکات.
حەوتگۆشە:
حەوتسووچ.
حەوتیر:
حەوت تیر، جوورە دەمانچەیەکە حەوت فیشەکان دەخووا ، شەشاگر.
حەوتێک:
حەفتەیک.
حەوتە حەمام:
چوونە حەمامی بووکی تازە و زەیستانە لە ڕۆژی حەوتوویدا.
حەوتە:
حەوتووێکە بەسەر بووکاندا بڕوا دووای گووێزتنەوە یا بە سەر زەیستانێدا دەڕوا دووای منداڵ بوونی. حەفتە ، هەفتە ، حەوتوو ، حەپەی سەگ ، حەوتەحەوت ، حەپەحەپ.
حەوتەبەند:
حەوت غەزەلە ، کە ووترابێ لەلایەن هەستیارێکەوە لە باسێکاو هەر غەزەلەی جۆرەپاشبەندییەکی هەبێ.
حەوتەم:
حەفتەم , چتێکە لە پایەی حەو تیدابێ.