تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەل:
بایەخدار، جێی بڕوا و باوەڕ، حیساب. حلێب. ـــ بوون: بایەخداربوون، حیساب بوون. ــ کردن: بایەخدارکردن، حیسابکردن. ــ نەبوون: حەپوول. دەم، کات، چاخ، جار، نۆبە، چەل، هەل.
حەلا:
هەلا . ــ بوون: هەلاهەلابوون. ــ کردن: هەلاهەلاکردن.
حەلاقی (سابڵا.):
جوورە ترێیەکی ئاڵی گلوو خڕە و دەنکی هەیە و بۆ مێلاق دەبێ.
حەلان (باد.):
بەردی پان، تاتە بەرد، تاوێری بەرد.
حەلانە (کۆ.):
بەردێکە بۆ گێچ دەست بدات. دەفرێکی پووشینی چنراوە خورمای تێدەکرێ.
حەلاوێ (موک.):
بەفرینە ، شیرو شەکرە لەنێوبەفریدا پەروەردە دەکرێ وەکوو قەیماخی لێدێ ، هاوینان دەیخۆن.
حەلقەئەنگوست:
ئاڵقەیێکی بێ نقێمە لە قامک دەکرێ.
حەلقەبەگۆش:
ئاڵقە بە گووێ. مەبەس لەبەندەیە.
حەلقەدان:
دانیشتنی چەند کەسێک بەگردی.پێچ خوواردنی مار.
حەللا:
هەللا ، کەپوورە ، هەرا ، هەنگامە.
حەللەق مەللەق:
حەلەق مەلەق.
حەللەلا:
ووتەیەکە بەکاردێنرێ لە کاتێکیدا ، کە یەکێک قسەیەکت بۆبکا و تۆش بەلاتەوە وانەبێ و زۆر دووربێ.
حەلوا:
هەڵوا ، خوواردەمەنیەکە لەئاردو ڕۆن و شەکریا دۆشاو دروست دەکرێ.
حەلواچی:
کەسێکە کەهەڵوا دورست بکا بۆ فرۆشتنی ، هەڵوایی، هەڵواساز، هەڵوافرۆش.
حەلوایی:
هەڵوایی ، چتێکە ، کە ڕەنگی وەک ڕەنگی هەڵوا سووربێ.
حەلووچکە:
هەڵووچە ، (دەر.) هەلوویچکە.
حەلووک:
حالووک ، حولیچەکە ، هەڵووژە. ــ ە(خۆ.): هەڵووچە ، هەڵووژە.
حەلکی:
بایەخ پێکراو ، ئەم پیاوە ــ یە: واتە بایەخی پێ دەکرێ.
حەلی شیش (هەو.):
حەلیم شێوێن:
تێڵا ، دارێکە هەلیماوی پێ تێکوەردەدن.
حەلیم:
کەشکەکی شل ، کەشکەزۆردە ، فەریکەکەشک ، جەرمە ، نیوە ووشک.