تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حەسەن بەگ:
چیایەکی زۆر بڵندە هاوینانیش بەفری پێوەیە کەوتۆتە باکووری ڕەواندزێ.
حەسەنا:
ئێلێکی کوردی ناودارە لە نزیک شاری مووشێیە.
حەسەنی:
خێڵێکی کوردە لەسەدەی چاردەمیندا لە کەرکووک و هەولێر دادەنیشتن بەڵام ئێستا لەنێو چیایەکانی دێرسم دادەنیشن.
حەسەنێ مووسا (باک.):
نێوی گۆرانیێکە.
حەسەنەزیتە:
حەسەنە سستە.
حەسەنەسستە (هەو.):
باڵندەیێکە لە قەتێ گەورەترە سپی و ڕەشە ، سەری زۆر بڵند و کلکی کورت و لاقی درێژن. (دەر.) حەسەنەزیتە.