تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حوشتددانە:
جوورە گەنمێکی دەنک گەورەترە لە هەمو گەنمێکی تر.
حوشتر مورغ:
باڵندەیەکی گەرمێنی گەورەی مل درێژە وەووشتری دەچێ.
حوشتر:
گیاندارێکی چووارپێی تووکنی پێ پانی لاق و مل درێژی بەهێزو و باربەرە. ووشتر، هوشتر.
حوشترالیک:
ووشترخۆرە، پنجەگیایەکە، کە ووشک بوو دەبێتە دڕوو ووشتر دەیخوات.
حوشترانە قوڵقوڵێ:
جوورە گەمەیەکی منداڵانە لەکاتی کردنیا ئەم ووتارەی بەدەمەوە دەڵێن.
حوشتراڵووک:
ووشترخۆرە، حوشترخووار.
حوشترخووارە:
جوورە گیایەکی گەرمێنێیە دڕکاوییە ووشتر دەیخووا.
حوشترخۆرە :
حوشتر خووارە، جوورە گیایەکی دڕکاوییە ووشتر دەیخووا لەنێو چووارچێوەی داریشی دەگرن بەپێش پەنجەرانیەوەی هەڵدەواسن هاوینان ئاوی پێدادەکەن بۆ فێنکی.
حوشتروان:
ووشترەوان، کەسێکە ووشتران بەخێوبکات یا بیان ئاژووێ یا بیان لەوەڕێنێ.
حوشترگەروو:
چەند گونجێکە سەربەرەوژوور لەسەریەک دادەنرێن لە گونجکاریدا بۆبەرزبوونەوەی ئاو لەو ئەندازەیەی، کە ڕاکێشراوە.
حوشترە:
تەختەی پانە لەنێو کەرەستەی جەنجەڕیدایە.
حوشترەوان:
ووشترەوان.