تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



حاجی ئۆمەەران:
هاوینەهەوارێکی خۆشە و کەوتۆتە نێوان سنووری عێراق و ئێران.
حاجی بادام:
خواردەمەنیەکی شیرینی ناسکە لە زەردێنەی هێلکە و نیشاستە درووست دەکرێ.
حاجی باییڤ:
حاجی بایەف.
حاجی بایەف:
حاجی باییف. جوررە چەقالەیەکی دەنک گەورەیە.
حاجی بەیان:
حاجیلە، گیایەکە لەناو دەغڵ و دانێدا شین دەبێ. بەری گیایەکییە، کە لەناو دەغڵاندا دەڕوێ.
حاجی لەقلەق:
حاجی لەگلەگ.
حاجی لەگلەگ:
حاجی لەقلەق باڵندەیێکی ڕەش، سپی و دندووک و لاق و مل درێژ و ناسراوە.
حاجی ڕەشی (باد.):
حاجی ڕەنگ (باد.):
حاجی ڕەش.
حاجی:
کەسێکە دیدەنی ماڵی خووای کردبێ.
حاجیلە (باد.):
گوڵخەزێم، گیایەکە بەکوتراوی داوێژرێتە سەر جێگای دووپشک پێوەدراو. ئارەقەکەشی لە چاوی تێکچوو و ژندار بکرێ زۆر بەسوودە. گوڵێکی بەهاری لاسک بەرزە وەک نێرگز وایە، بەلام چاوە زەردەکەی بەرزە، بەری گیایەکییە لە نێو دەغڵیدا دەڕوێ و تاڵە. حاجی بەیان.