تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەو(خۆ.، هەو.، هەورا.، باک)
برینگی ئاژاڵ بڕینەوەیە. (هەورا) لەوە._دما: لەوەدووا. جۆ، یەو
بەندەرگای جەواڵ
جەواسی
جەواڵ(موک)
جوواڵ، چاتمە. دەفر، ساک، کورزە، لە تەلیس گەورەترە لە بەن و موو دروستدەکرێ بۆ گواستنەوەی دانەوێڵە. کێشێکە بۆ دەغڵ و دان بەکار دەبرێ بریتییە لە دەپووتان، جوواڵ
جەوبڕ(دزە)
برینگ. کەسێکە ئاژەڵی بە برینگی ببڕێتەوە
جەوبڕی(دزە.، باک)
جەوت
جەفت. قەپووچکەڕەقەکانی بەڕوویە، بۆ تاڵدان و خۆشکردن و دەباغی پێستەو چەرم و کوندەو مەشکەو ئیتر بەکار دەبرێت
جەوتک
هەگبەی چەرمین
جەوتین
بە جەوتی دەبغ کراو، چەرم و پێستێکە بە جەوتی خۆشکرابێ
جەوجەو(باک)
جەوجەوک. سەگی پیس و گچکە
جەود(باک)
کوندەی ئاوێیە
جەودانە(بابا)
جەودک(باک)
خیگەی چکۆڵە، فیشەک
جەورک(باک)
سەگی جحێڵی ڕاوێیە، کە هێشتا بەکار نەبرابێ
جەوز
چتێکی خڕی کووزکووزی درێژکۆڵەیە لە مازوو گەورەترە. بەری دارێکی گەرمیانییە بۆ گەلێ دەرمانان بەکار دەبرێ
جەوسک(باک)
هاوڕێ، ڕەفتار، ڕێگایە
جەوسەق(زا)
ڕێگایەکە هەمیشە هاتووچۆی پێدا بکرێ
جەوشەن
جەوهەر
شیرە، وێژە، ڕاو. گەوهەر، بەردێکی نرخدارە. هونەر، کارزانی، سەلیقە، کوونە، دژی. به_: هونەرمەند، مەحلان، کارزان، بەسەلیقە، بێ_: بێسەلیقە، گێل. زاخ، خاڵ و چەند دێغێکە لە سەردەمی هێندێ تیغی هەڵکەوتوو دەبریسکێتەوه و خۆدەنووێنن، خەنجەری_دار بۆ تیغ. بەهەموو جوورە ڕەنگێکی وورد دەڵێن، کە لە قووتوواندا لەلای ووردەواڵەفڕۆشان دەفرۆشێ. زرنگی و لێهاتن، فیسارەکەس به_ە واتە زرنگ و لێهاتووە._دار: چتێکە بە جەوهەر بێ، کەسێکە زرنگ و لێهاتوو بێ، چناری_: جوورە چنارێکە._داری: بەجەوهەریی
جەوور
زۆر، خوورت، ئازار، ڕەنج، زرتەجۆیی، ستەم، جەفا، زووخاو._لێ کردن: ئازاردان._لێکراو: ئازاردراو، جەرگبڕاو. (باک) بێچووە گورگ. بەچکە شێرو دڕندەی تر