تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەنگ
شەڕ، کێشە، بەگژ یەکتریدا چوونی دوو کەسانە یا پتر، هەرا. دەمەقاڵە، دوژمنایەتی._کردن: شەڕکردن
جەنگ زەڕکڕی
شەڕی دەسکرد
جەنگ شوناس
جەنگ ناس، پسپۆڕی شەڕ._ی: پسپۆڕێتی شەڕێ
جەنگ ناس
جەنگ شوناس
جەنگ کەشتی(باک)
جەنگ گا
شێر جەنگ
نێوی پیاوانه.
جەنگانی(هەورا)
شەڕکەر، شەڕفرۆش. جەنگاوەر، جەنگکار، (جەنگ کەر)
جەنگاوەر
شەڕانی، شەڕکەر، شەڕفرۆش. جەنگانی، جەنگکار، (جەنگ کەر)، نێوی نێرینانە._ی: شەڕکەری، (هەورا) جەنگانی
جەنگڕان
شەڕکەر، شیرکرۆژ._ی: شەڕکەری، شیرکرۆژی
جەنگە
کات، گەرمە، هەڕەت، کانگە، ناوەڕاست._ی گوڵانە: کانگەی گوڵانە
جەنگەنە(باک)
جەنگەڵ
دارو دەوەن، دەوەن، بێشەڵان، دارستان، لێڕەوار، لێڕ، چڕە، شەخەڵ. جەنگڵستان، دارستانی چڕ._ی: چت و زیندەواری جەنگەڵی. تووڕە، قەڵس
جەنگەڵستان
دارستان، لێڕەوار، لێڕ، دارستانی چڕ
کەشتی جەنگی
گەمێی شەڕێ٬ کەشتی زرێدارە لە شەڕێدا بە کاردێنرێ٬ زرێپۆش
بەرانەجەنگی
بەرانبازی، قۆچبازی
سەگەجەنگی (ئەردە)
کەڵەشێرەجەنگی
(ئەردە.): کەڵەشێر بازی٬ شەڕە کەڵەباب
بجەنگ
شەڕکەڕ، شەڕانی، جەنگاوەر
دوواجەنگ
پاشداری جەنگ،پەسقەرەووڵ
سەرجەنگ
پێشجەنگ٬ سەرهەنگ