تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جەرگ
(بال) جەگەر، مێلاک، جگەر، (هەورا) بەهەر، (باک) پشاڕەش، پێلاڕەش، دەبێ بەندیواریێکی گرنگیان پێکەوە هەبێ بۆیە ئێمە دەڵێین جەرگ و دڵ. پارچە گۆشتی سووری ناسکە لە خووار سیپەڵاکەوە بە قوڕقوڕاگەی گیاندارەوە نووساوە، بە _: ئازا، خووێنگەرم، بێ_: ترسەنۆک. ددان به_ی خۆداگرتن: ئارامی گرتن، هێدی و هێمن بوون، ڕۆڵە، منداڵ
جەرگ ئێشە
ژانی جەرگ
جەرگ هەڵقرچان
جەرگ و ناو
جەرگ و هەناو
جەرگ و هەناو
دلجگەر، (ڕەوا) جەرگ و ناو، جیگەروسی، شووش و یەهەر، جەرگ و سیپەلاک
کززەی جەرگ
جەرگاووس
دەهری، تووڕە، تەنگە تاو، وەڕەز._ی: دەهرێتی، تووڕەیی، دەردێکە جەرگی مرۆی ئاووس دەکات بە هۆی نۆبەتێی کۆن و کەوتوویی و سەرماو گەلێ هۆی تر، ئاوی گەڵابی، کە لە ئاویدا خووسابێ بۆ ئازاری جیگەرو سیی و لێدانی دڵ و دەردی سینگ و سل زۆر باشە، گولی پنگیش بە ئاوەوە بکوڵێ بۆ جەرگی ئاوس، کە لەسەرماوەبێ باشە
جەرگبڕ
جگەربڕ، جەرگمژ، خووێنمژ. دەنگوباسی_: واتا دەنگوباسی جەرگبڕو ناخۆش
جەرگبڕان
جەرگبڕاو
زگسووتاو، دڵسووتاو، جەورو بێدادی لەتەکدا کراو
جەرگبڕین
جەرگدار
ئازا، بەجەرگ._ی: ئازایی
جەرگسووتان
جەرگ هەڵقرچان، منداڵمردن، جگەرسووتان، (ڕۆژ) پەلاس
جەرگسووتاندن
جەرگسووتاو
زگسووتاو، منداڵ لێمردن و جگەرسووتاو. زۆرو بێدادی لەگەڵکراو
جەرگسۆز
جگەرسۆز، دڵسۆز._ی: دڵسۆزی
جەرگقایم
ئازا، دلێر، بەجەرگ._ی: ئازایی، دلێری، بەجەرگی
جەرگماسای
جەرگ ئاووسان
جەرگهەڵقرچاو
زگسووتاو، جەرگبڕاو._ی: زگسووتاوی
جەرگوهناڤ(باد)
جەرگ و ناو، جەرگەدل
جەرگە
چەق، نێوەڕاست، جەنگە، جەڵە. (باک) جڤینۆک، جڤات، بایز لەنێو_ی شەڕەکە دابوو
جەرگەبەز
(باک.، شکا) ڕەشبەڵەک. (باک.، شکا) پارچە جەرگێکە لەنێو چەوریدا سوور بکرێتەوە یا بە بەرزەوە ببرژێنرێ
جەرگەتاو
(؟)
داخی بەجەرگم
داخیدڵم، داخی داخانام، داخی گرانم، پەککوو، حەیف، ئاخ، ئۆخ
ددان بەجەرگی خۆدانان
دڵهەڵگرتن، کوویش، پشوودرێژی، گلەیی نەکردن، ملپانی
ددان بەجەرگی خۆدانەر