تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جینیک (زاخ.)
(جا.) جانگییە٬ ئارۆشە٬ (باک.) جەندک٬ (باک.) جێندک.
جیهان
گێتی، شووێنی ژیان و زیندەگانی خۆش و پڕ ئاسوودەیی و کامەرانی، ئەو شووێنە پان و بەرینەیە، کە هەموو جوورە گیان لەبەرێکی تێدا دەژی و کاروانی زیندەگانی تێدا هاتووچۆ دەکات
جیهانگر
جیهانگیر، گێتی گر، نێوی نێرینانە
جیهانگرتن
جیهانگیر
جیهانگیر، گێتیگر، بۆ شاهەنشایان و هەوریش بەکار دەبرێ، نێوی نێرینانە._ی: گێتی گیری، گێتی گرتن
جیوار
جیوان(ئەردە)
جیوە(زەن)
مۆرانە. زێوی زیندوو، زیوە، دەرمانێکی شلی جووڵەجووڵکەرو بزۆزە بۆ گەلێ چتان بەکار دەبرێت. جەوی دارو درەخت و گیایان، خیچ، گەوون، شۆکی دارێ، (هەورا) هەنگوژاوی، جەوسق. جریوە
جیوەجیو
جریوەجریوی جووجیلان و مشکانه و چۆلەکەو ئیتر
جیپرک(باد)
جیڕ
جڕ، چتی بەکێش و بەهێز
جیڕاندن
جیڕەکردن
جیڕبوونەوە(ئەردە)
ڕیچبوونەوە، بەهێزبوونی شت
جیڕجیڕۆک
گیایەکی بەهاری گەڵاپانە وەکوو تووتن دەکرێتە گزرە بۆ ئاژاڵان لە زستانێدا
جیڕە
دەنگی مارو دەرکەو ئیتر، چیڕەچیڕ
جیڕەجیڕ
چیڕەو جیڕەی یەک لەدووی یەکی مارو دەرکەو چتی ترە بێ پسانەوە، جیڕو هۆڕ، جیڕەجیڕی زۆر
جیکاندن
جیکەکردن
جیکانن
جیکەکردن