تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جڵەو سووڕاندنەوە
(باک) پاشیاو خووەدان
جڵەو شلکردن
برێتییە لە بەڕەڵاکردنی منداڵ و بەردەست و زۆر گووێ نەدانیان
جڵەو شۆڕ کردنەوە
داندن
جڵەو هەڵتەکاندن
جڵەو جووڵاندن و ڕاتەکاندن، جڵەو هەڵکێشان، جڵەوگرتن
جڵەو هەڵکێشان
جڵەو توندو گورجکردن، جڵەو هەڵتەکاندن
دەسکە جڵەو
دەستە جڵەو
جڵەوداری
جڵەوکێشی
جڵەوکێشان
ڕاکێشانی جڵەوی ووڵاخ
جڵەوگیر
یەکێکە پێشگیری یا جڵەوگیری کەسێکی بکات، بەربەسکار
جڵەوگیری
مەبەس ڕێنەدانە بۆ کردن و یا ووتنی چتێک، بەربەستکردن،_ی ئازادی بکە لە هاوڕێیی بەدو خراپ
دەستەجڵەو
دەستەڕەشمە،دەسکەجڵەو،هەوسار،لڤان، قایشێکە لەلغاو هەڵدەکێشرێ،دەسەجڵەو،شیپەلەغاو، دەسکی جلەو و هەوسارولغاووئیترە،کەبەدەستی دەگیرێت.
دەسەجڵەو
دەستەجڵەو.پاڵەهەنگ.