تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جوومەکڤان(باک)
تەوونگەر._ی: تەوونگەری
جوون
ددان بە چتێکیدانان بۆ ووردکردنی، جووین، جاوین، جاکاندن، جووتن. (ڕەوا) دۆڵی بەردە، کە چتی تێدا دەکوترێ، (هەوموک) جۆنی، (هەورا) دۆڵ. جنێو. جۆر، جوور. (کۆکە) کۆمەڵە، دەستە، تاخم، بۆ مرۆو ووڵاخ و چتمەکان. (هەر) بەش، پشک. پارچە. ترووسکەی ئاوێیە لە نێو شیناوەردیدا، کە هەتاو لێیبدات. (باک) بۆر، ڕەنگی بۆر
جوونایی
جوونگە
جوونگەجوونگ
جوونە
بڕوانە: جوونایی
جوونەوە
زەدەداری و گرنج گرنج بوونی ئاسن و تەنەکەو چتی تر بەهۆی لێدان یان بەسەرداکەوتنی چتی قورسەوە
جووچک(موک)
نێک، کۆجەڵەی سمتی، کووچەڵە. جووجەڵە، جووچکە، منداڵ، زاڕۆ، بەچە، بەچکە
جووچکە
جووک
چووز (بز)ێکە بە یەکێکەوە دەکرێ، جووکە. جۆگەلە، جووکی
جووک پێوەکردن
جونگپێوەکردن
جووکاندن
جیکەکردنی چۆلەکەو ئیتر، جووقەکردن
جووکن
گیاندارێکە زۆر بجووکێنی. ووزەووزکەر
جووکی
کەسێکە ، کە بەفڕو فێڵ مەردوم هەڵخەڵەتێنێ و چاوبەستی لێبکات و نوشتووی ڕەشی و دێو بەندو چتی هیچ و پووچی بۆ بنووسێ، جادووباز، جادووگەر. جووک
جووکە
جیکە، دەنگی پەڕەوورو ئیتر، جووقە، جیکە، جرووکە
جووکە بڕین
مەبەس لە بێدەنگ و کپ و خامۆشکردنی زیندەوار یا کەسێکییە
جووکەجووک
جیکەجیک، جرووکەجرووک: جووقەجووق، دەنگی چۆلەکەو جووجیلەو ئیترە
جووگمەڵانە(کۆ)
جووگە