تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جووم(بار)
تیرە، قۆڵ، دەستە، تووش، (باد) چیمەن یا شینایێکە کەمێک یا گەلێکی ئاو دەبندابێ، کە ڕۆژی لێدا بترووسکێ، زەویێکی ڕاست و تەرازە
جوومار(هەو)
شینی گایان گێو، (هەورا) کەوەمار، جوورە مارێکە
جووماڵ
جۆماڵ، جویمال
جوومجومە
جمجمەی سەری، مەژالک
جوومێ
هەرێمێکی کوردستانە لە ڕۆژاوای باکووری شاری حەڵەبێ هەموو دانیشتوەکانی کوردن
جوومە(فە)
کراسی ئافرەتانە
جوومەرد(زا)
جوومەکار(باک)
تەوونگەر._ی: تەوونگەری
جوومەکڤان(باک)
تەوونگەر._ی: تەوونگەری
ئەنجوومەن
لێژنەیەکی تایبەتییە، کە بۆ دووان و لێکۆڵینەوە لە چتێک پێکهاتبێ
ئەنجوومەنی بەڕێوەبەری
لێژنەی هەڵسووڕاندن
ئەنجوومەنی شارەوانی
لێژنەی شارەوانی