تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جن
جندۆکە، قژنەسەرە، درنج، عەجنە، بێگانان بە کوردی بە جنەوییان کوتووە جن یا جن، هەمیشە کوردی وە دێوو درنج چوواندووە
جناخ
(فە) ئێسکی چۆڵە مێشکێنەیە._شکاندن: چۆلە مێشکێنەکردن
جناخە
کرمەک، ژێر چەناخە، چتێکە لە قەیتان یا لە زێڕو ئیتر بە ژێرچەمەگەدا ڕایەڵ دەکرێ و هەردووک سەری بە قولاپ لە کڵاوی ژنان بەند دەکرێ
جنارە(ڕەوا)
قوونێرێکی درێژە لەسەر ڕەفیسکەو دەماری ڕەفیسکەی دێ، (هەر) خیارۆک
جناندن(ڕۆژ)
جنانراو(ڕۆژ)
ئەنجنراو، ووردکراو
جنجر
بڕوانە: جنجڕ، خاڵخاڵ، پنک پنک، باڵندەی دوو یا چەندین ڕەنگە
جنجرۆک
(هەو) چنگوڕک، بەنینۆکی ڕنین و لێدان
جنجلی(باک)
جنجیر
خاڵخاڵ و پەڵەپەڵاوی، جنجڕ، چیل، کونج، باڵندەیێکی دوو یا چەندین ڕەنگی پەڵەپەڵاوییە
جندار
جندۆکەدار، کەسێکە شێت و جندۆکەدار بێ._ی: جنۆکەداری
جندۆکە
جوورە گیاندارێکی نادیارو وونە گۆیا هیچ نابینرێ، جنۆکە، خێو، دیوەڵۆکە، (باک) جن
جندۆکەدار
جندار، شێت._ی: جنداری، شێتی
جندە
جندەباز
جننەباز، پیاوێکە بە شووێن ئافرەتی جیزدا بخولێتەوە
جندەبازی
جننەبازی کردن
جندەخانە
جندەیی
سۆزمانێتی، جندیێتی، حیزی
جنراو
ئەنجنراو، چتێکە بە چەقۆو تیغ وورد کرابێ
جنقاندن
(باک) جەنقاندن، ترساندن