تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جقە
جوورە چۆلەکەیەکی بۆرەڵووکەیە لە پاساری کەمێک گەورەترەو جقەدارە واتە تاجی هەیە، کە هەڵفڕێ زۆر ناڕوات دەنیشێتەوە بەزۆری لە سەر ڕێگایاندا. برێتییە له و قامکە ڕاستەی، کە لە پێی کەڵەبابا دەردێ لە ژوورووی پەنجەکانیەوە کە(خرت)بوو. پەڕێکی جووانی تاووس و ئیترە گەورە پیاوان لە سەرپێچی خۆیانی دەدەن، نیشان، تاج: چەند پەڕێکی قیت و قنجە بە سەرسەری هەندێ پەلەووڕانەوە. (ئەردە) گوڵی بادامییە، لیس، جێگەی مەل و باڵندەو مریشک، زریوەو جریوەی چۆلەکەو ئیتر، گوڵبادام، نکاندن لە ژێر کۆڵ و باری گراندا، (مەلیش) مەنجەڵ
جقە تۆرە(ڕۆژ)
سیکەتۆرەی باڵندەو ئیتر
جقەجق(ڕۆژ)
قرتەقرتی مریشکان، قیڕەقیڕی بۆقان و مریشکانە بۆ بێچوەکانیان
جقەشینە(دەر)
بەفرەشینە، (موک) کاسەڵە شینکە، باڵندەیێکە