تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جق(ئەردە)
تام، مەزە، بەڵام هەمیشە بە دووای ووشەی شیرینەوە دەنووسی: شیرینجق، شیرین مەزە
جقاندن(ڕۆژ)
قیڕاندنی بۆق و باڵندان
جقجقاندن(باک)
جقجقین(باک)
جقە
جوورە چۆلەکەیەکی بۆرەڵووکەیە لە پاساری کەمێک گەورەترەو جقەدارە واتە تاجی هەیە، کە هەڵفڕێ زۆر ناڕوات دەنیشێتەوە بەزۆری لە سەر ڕێگایاندا. برێتییە له و قامکە ڕاستەی، کە لە پێی کەڵەبابا دەردێ لە ژوورووی پەنجەکانیەوە کە(خرت)بوو. پەڕێکی جووانی تاووس و ئیترە گەورە پیاوان لە سەرپێچی خۆیانی دەدەن، نیشان، تاج: چەند پەڕێکی قیت و قنجە بە سەرسەری هەندێ پەلەووڕانەوە. (ئەردە) گوڵی بادامییە، لیس، جێگەی مەل و باڵندەو مریشک، زریوەو جریوەی چۆلەکەو ئیتر، گوڵبادام، نکاندن لە ژێر کۆڵ و باری گراندا، (مەلیش) مەنجەڵ
جقە تۆرە(ڕۆژ)
سیکەتۆرەی باڵندەو ئیتر
جقەجق(ڕۆژ)
قرتەقرتی مریشکان، قیڕەقیڕی بۆقان و مریشکانە بۆ بێچوەکانیان
جقەشینە(دەر)
بەفرەشینە، (موک) کاسەڵە شینکە، باڵندەیێکە
جقجقاندن(باک)
جقجقین(باک)
جەمجقاندن(باک)
بە قامکان هەڵپشاوتن و هەویرکردن، تێکەڵاوکردن، جووڵاندن، بزواندن، شڵەقاندنی چتی شل
قجقیلک
تووتەڵە٬ قامکە چکۆڵە
ڤەجقین
(باک.): ڕاچڵەکێن
جقەجق(ڕۆژ)
قرتەقرتی مریشکان، قیڕەقیڕی بۆقان و مریشکانە بۆ بێچوەکانیان
سووجق(ڕۆژ)
پلار،چکڵەدارێکە لە هاویژتنێدا بچە قێتەوە.
لیینجق
(کۆ.):لییچق