تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



جر(باک)
جلیتانێ، سوارسوارانێ، کێبڕکێ بە ووڵاخ
ئەستێرەی جری
(فە)ئاسیرەی جری، گووئەستێرە
جرت و فرت
چەنەلێدان، جرت و پرت، هات و چۆو پەلە پەلی بەبێ جێ، _کردن: هاتووچۆو جرتەجرت کردن
جرتاندن
زڕتکێشان، جرتلێدان
جرتە(ڕۆژ)
بەزاری تڕکەندن. خەرقە، سەرکەوا، پاڵتۆی شڕ
جرتەجرت
بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، منەت._لەسەر کردن: منەت لەسەرکردن. جوورە ڕۆیشتنێکیشە، بەزاری تڕکردن
جرتەکردن
بزێوی و جرپنی کردن
جرج(هەورا)
جرجب
ڕووبارێکە لە ڕۆژاوای شاری ماردینێ دەردەکەوێ
جرجە کووێرە
خەلەتکۆر، مشکەکووێرە، کەم دەبینرێ لە چۆل و دەشت لە زەویدا بە کۆمەڵ خۆڵی هەڵدەداتەوە
جرد(باک)
جرز(ئەردە)
سووچ، گۆشە، ڕاوێژی ڕووەکییە
جرقۆبەس(باک)
جوورە شەکرۆکەیەکە، لە شەکری توواوەوەو سپێنەی هێلکەی دروستدەکرێ
جرقە
پرشە، پروسکە، پزوسکە، پریشکی ئاووری
جرم(ئەردە)
تڵف، تڵفار، سڵف، تڵتەی چتی کوشراوو ئیتر. خڵتەیێکە لەبنی ئاوو قاب و چتیتر دەنیشێ. (ئەردە) مارسایی، بارستایی
جرنگاندن
زرنگە لە پووڵ و چتیتر هێنان، پارە یا چتێکیتر دان بە شێوەیەکی وا کە، لە دڵ گران بێ
جرنگە
زرنگەی پووڵ و کانانی تر
جرنگەجرنگ
زرنگەزرنگی پارەیەک لە دووای یەکتری