تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپەتەپ
ڕمبەڕمب، ڕپەڕپ، ڕەپڕەپ، تڵپەتڵپ، ڕەپەڕەپ، (ڕۆژ) تەپەتپ، تەپەی یەک لە دووای یەکتری. (باک) تەدارەکات. ترپەترپ
تەپەوتەلان
زەوی و هەردی پڕشەپۆل. زەوی پڕ کەندو کۆسپەو هەورازو نشیۆ
تەڕەتەوەن(هەورا)
دارێکی گەڵا ووردە بەقەد داری بەڵاڵووکێیە بەرز دەبێ لە چیایاندا لەناو بەرداندا دەردەچێ و ناشکێ، کە بتەوێ بیشکێنی لقەکەی بادەدرێ بە بەردی لێی دەدرێ و دەپسێ لە سووتانیشدا لە دار لە سۆبەیدا درەنگتر دەسووتێ بە ووشکی
تەڕەتەوەن(هەورا)
بەردی تەڕ. نێوی دێیەکیشە لە نزیک سەید سادق
تەڤتەڤیک(زا)
تەکەتەک
تەڵانتەڵان
تەلانتەلان: پلەپلەی شاخ و کێوو هەردان
تەڵایی دەستەفشار
لەوانەیە مەبەس لەو پارچە تەڵایەی خوسرەوی پەروێز بێ، کە لە کەل و پەلە سەیرو نرخدارەکانیەتی گۆیا پارچە زیڕێک بووە بە ئەندازەی دووسەد مسقاڵ بەناوی مشت ئەفشار واتا وەکوو مێوی نەرم بوو بەدەستی بە هەموو بارێکیدا دەگۆڕا لە پەڕتووکی ئێران لە سەردەمی ساسانیاندا یادگاری کریستن سن وەرگێڕاوی ڕەشید یاسمی لاپەڕە 487.
تەڵەتەقێن
مەبەس لە مەردومی فێڵبازە
جرتەجرت
بۆڵەبۆڵ، پرتەپرت، منەت._لەسەر کردن: منەت لەسەرکردن. جوورە ڕۆیشتنێکیشە، بەزاری تڕکردن
جرتەکردن
بزێوی و جرپنی کردن
جفتەوانە
(زەن) ئەستێرەیەکە، جووتێر، جووتیار
جفتەوەشاندن
جووتە وەشاندنی ووڵاغ
جفتەوەشانن
جهتەنگ(باک)
جێگای تەنگ
جهتەنگی(باک)
جووتەقانی(ڕەوا.، هەورا)
قژ، پرچ و قژی بڵاوو ئاڵۆزو بەڕەڵا وەکوو هی دێوانەو دەروێشان
جووتەنی(باک)
جووتەوەشاندن
لەقەوەشاندنی یەکسمە بە هەردووک پاشووەکانی