تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵەماسی
ماشەی ماسیان، بڤە
تەڵەمشک
تەڵەی مشکی
تەڵەمڵە(هەورا)
تەڵەی مشکی
تەڵەو ڕێوی(هەورا)
گوڕنەتەڵە، جوورە گەمەیەکە بە دوو کەسان دەکرێ یەکێکیان بە تەڵەوە دەبێ و هەردووک دەست و پێی دەبەستن ئەوی دیکەشیان دەبێتە ڕێوی لاقێکی دەکەن بە ناوەندی هەردووک دەستی تەڵەکەوە، لاقەکەی تریشی دەخەنە ناوەندی هەردووک قاچ و سەریشی دەخەنە ژێر زگی و پاڵێکی بە تەڵەیەوە دەنێن
تەڵەپاکوتێ(ڕۆژ)
تەڵەڕێوی
(هەورا) تەڵەوڕێوی جوورە تەڵەیێکە لە ئاسن دروستدەکرێ بۆ گرتنی ڕێوی و گورگ و داعبایان
تەڵەکی(فە)
تەڵەکە
گێچەڵ، فڕۆفێڵ، تەشخەڵە، چاچووڵە، گەڕ، دەبە
تەڵەکەباز
تەشقەڵەباز، بەگێچەڵ، بەتەشخەڵە. (باک) هەڤان
تەڵەکەبازی
تەشقەڵەبازی، بەگێچەڵی، گێچەڵ، فڕۆفێڵ، (باک) هەڤانی
تەی
(هەر) مەڕێکە سەرو مل و لەشی گشت سپی بێ و هیچ پەڵەیێکی تێدا نەبێ. (باک) خێڵێکی کوردەو کۆچەرن لە کۆچەرانی میرانانە. لێنی، ماڵی، ڕام. (ئەردە) ڕامبووی دەرهاتوو
تەیاخ(ئەردە)
تێڵا، لیس، پەیاغ، گارام
تەیارە(ئەردە)
نیشتگەی بازە، شووێنێکی تایبەتییە بازی لەسەر هەڵدەنیشێتەوە
تەیتۆک(باک)
تەیجە(ئەردە)
تەیرۆک(باک)
تەرزە. بارانێکە بە تەرزه وە ببارێ
تەیری