تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڵاکار
زێرینگەر. ئاوەزێڕکار._ی: زێڕینگەری. ئاوەزێڕکاری
تەڵایی دەستەفشار
لەوانەیە مەبەس لەو پارچە تەڵایەی خوسرەوی پەروێز بێ، کە لە کەل و پەلە سەیرو نرخدارەکانیەتی گۆیا پارچە زیڕێک بووە بە ئەندازەی دووسەد مسقاڵ بەناوی مشت ئەفشار واتا وەکوو مێوی نەرم بوو بەدەستی بە هەموو بارێکیدا دەگۆڕا لە پەڕتووکی ئێران لە سەردەمی ساسانیاندا یادگاری کریستن سن وەرگێڕاوی ڕەشید یاسمی لاپەڕە 487.
تەڵایی(هەورا)
تەڵبەندی
تەڵخ
ڕەنگێکە شلوێ و لێڵ بێ وەکوو شووشەیێکی چڵکن و پیس و تاریک. ژیانی_: زیندەگانی پڕ ئازارئ چەرمەسەری. مۆن، ڕووگرژ
تەڵخەکردن
تەڵزم(ئەردە)
تەڵمیت
کۆتەڵی شیوەن، ووڵاخی زینکراوە، کە جل و بەرگ و چەکی کابرای مردووی بەسهردا دەدەن بەشین و شەپۆڕو شیوەنەوە بە ئاوییدا دەگێڕن. ووڵاخێکە بۆ سوواری ئاغاژن ئامادە کرابێ
تەڵۆک
چەند تووڵێکی دارینە دەخرێتە ئەم سەرو سەری چیغان بۆ قایمی
تەڵیزم(ئەردە)
تەڵە
(باک) تالهە، خەفک، دەهفک. پێداڤ، پێگرۆک، لابک. (باد) تەلی، سووت، سووتە. قووچ، تاڵە، داو، هەف. ئامرازێکە بۆ گرتنی مشک و ڕیوی و ئیتر دەنرێتەوە. به_ وەکردن: پێوەکردن، تووشکردن، تووشی داوو گێچەڵێکی کردن
تەڵەب(فە)
قوڕو لیمی ناو ئاو، فاڵ(بۆ ووڵاخی بەرزەیە). به_ە: بەفاڵە
تەڵەباو(فە)
خڵتەی لافاوو قوڕاوێکی، کە نیشتبێ
تەڵەبەرد(بابا)
ئاست، بەردی پان و درێژ
تەڵەتەقێن
مەبەس لە مەردومی فێڵبازە
تەڵەزگە
هەڵخلیسکانێکە، کە لەلای پانییەوە هەڵبخیسکێ. جێگای ئاستەم و سەخت. بڤە، ترکزە، گێژەن، بەند، ڕووشە، تەگزە، ئێرەتی، تیرەکەڵەک