تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڕاد
(باک) تەڕاتێن. (موک) شەڕنەخێوی. تەڕات، ڕمبازی کردنی چەند سووارێک. نەرمە غاری سووارانە لەپێش بووکاندا یا لەپێش دەستە سووارێکیدا یا بە تەنهایی. (موک) گۆشتە نەرم و چەقاڵتە تەنکەکەی سەر پەراسووانە، (دەر) تەڕاف. (کۆ) ئاتەگ، ئەتەگ. تەڕۆک، تەڵۆک. سمت
تەڕازن(هەورا)
تەڕازوو
تەڕاشتن(باک)
تەڕاف
(دەر) تەراد( گۆشت)، (ئەردە) گۆشتی سینگ. (باک) خۆڵەمێشی گەرم، زیلەمۆ. (زا) قوناری مێو. پارچە گۆشتێکی تەنکی پانە لە نێوانی ڕیخۆڵەو جەرگ و سیپەلاکیدایە. گۆشتی هوڵۆڵی (بۆشایی)خووار کەلەکە. بۆشایی نێوانی پەراسوو و کەلەکەیە، کڵۆک
تەڕافکرن
بڕینی ڕەزو باغ
تەڕاو
سپیکردنەوەی ناوماڵ بە لیتاوی گڵی سپی
تەڕاو بەڕابوون(باد)
تەڕاووس
تەڕازوو. دووای پەڵە دەغڵ چاندن. زەویێکە هاوینانیش نمێکی تەڕایی هەبێ
تەڕاڤ(ئەردە)
تەڕاکرن(زا)
هاوێژتنی چت لە بەرزییەوە بۆ خووارێ. خستن. بەردانەوە، خستنەخووارەوە
تەڕاڵ(ئەردە)
تەڕایی
تەڕی، تەڕاتی، نم، تەڕێتی، ڕەوش، (باک) تربووس. شووێنی تەڕ
تەڕایەتی
تەڕێتی، تەڕی، ڕەوشە، تەڕاتی، نم، (باک) تربووس
تەڕاە(باک)
تەڕبوونەوە
مەبەس لە ژن هێنانی پیاوێکی بەساڵدا چووە لەپاش مردنی ژنی پێشووی یا تەلاقدانی