تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەنراو
چتی تان و پۆدار، کە تەنرابێ. چنراو بۆ کاڵاو مافوورەو بەڕە
تەنز
(باک) تەنزی. شارێکی کوردانە لە نێوانی بۆتان و حەزران
تەنزێ(باک)
تەنزەری
تەنشت
تەنشتدەر(زا)
لاشیپانی دەرگا
تەنشتکی(باک)
لە تەنیشت، لەکن
تەنشۆ(باک)
تەنها
سف، ڤاری، (باک) بخووە. تەنیا، بەتەنێ، تەنێ، تنێ، تەک، تاک، تەنا. هەر._دوو کەسن: هەر دوو کەسن._یی: تەناهی، تنەتی، تنەیی، تەنایی، بتەنێ. به_: بەتەنێ، بتەنێ، جوداگانە، تەنانەت، تەنیانەت
تەنواوی
مرۆی چڵکن وّرەڵووک
تەنوور شێوێن
کۆڵەووژ، کۆڵەوەژ، کۆڵووژ، کووڵەبرێژ
تەنوور(ڕۆژ.، هەورا.، باک)
تەندوور. کەندوێکی لە قوڕ دروستکرابێ ئاگری تێدا دەکەنەوە لە زەوی یا لە دیوار گیراوە نان و کولێرەی پێدەکرێ
تەنوورداخستن
هەڵگیرساندنی ئاگر لە تەندوورێدا بۆ نان پێکردنێ. مەبەس لەوەشە، کە چەند کەسێک کۆ ببنەوەو خراپە باسی یەکێک بکەن
تەنوورکوولووچەپزی
کوورە، کوماج
تەنووری
تەنوورە
جوورە کراسێکی ژنانە. نیو تەنە. (باک) تەنووری. (ئەردە) گێژەڵووکە. لوولدانی تەپ و تۆزو گێژەڵووکە. (ئەردە) ئاخلە، ئالقە. چتی خڕو گرد، کۆمەڵە. دۆڵیانی ئاش، کە لە بەردو قوڕو قسڵ دروستکرابێ. ئەو شووێنەیە وەکوو(نێ) لە ئاشدا ئاوی دەچێتە ناو، ئاوەکە لە دەم گونجەکەوە بە تەووژم دەردەچێت و لە تۆپی ئاشەکەی دەداو دەیخولێنێتەوە. تەندوورەی ئاشی. هورووژمی باڵندانە لە هەواوە بەرەو خووار
تەنوورەوان
تەنووروان، کەسێکە نانی بە تەندوورێ بکات
تەنپەری
لەشپەری
تەنک
یەکباد واژی ئەستوورییە، چتی شاش، بڵاو._بوون: تەپسین._کردن: تەپساندن. (ئەردە) ناسک. (ئەردە) تەڕ، ئاوەکی._او: بووار، بڕ، ئاوی تەنک، ئاوی کەم
تەنک و تیواڵ
چتی زۆر تەنک