تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



قرتەقرتە
(ئەردە.): کرکرۆچکە٬ (ئەردە.): خوڕووچ خوڕووچ٬ خرمۆچک٬ خرمۆڵتە٬ (ئەردە.): خرووچک٬ کرۆچک
قرناتە
(کە.):کەڕەنا٬جوورە شێپوورێکە لە کەرەستەی مۆزیقەیدا
قریشتە
دەنگ٬ هەرا٬ هووریا٬ هەلڵا٬ بە قیڕەی مریشک و کەڵەبابانیش دەڵێن
قلێتە
(دەر.):قەڵادەی سەگانە
قوتە
قوت٬گت٬گته٬ پەند. چەکە٬ ڕووتە٬ ڕووتەڵ٬ ڕووتەڵە. ووریا٬ ووشیار. قوڵە٬ مەردومی قوت٬ قوتابی. (فە.):کۆخە. ئاژاڵ یا ووڵاخێکە گووێی کورت بێ
قورتە
دەنگی گەرووە لە سەرمان یان لە بەر گریان. لرخە.(جا.):باڵندەیێکی سوور و سپی و ڕەشی تێکەڵاوە بەقەدەر ڕەشۆڵەیێکی دەبێ لە جێگایانی زۆر ئاستەم لە کێواندا هێلانەی دەکا. گۆیا ئەگەر گڵی هێلانەکەی وی لە هەر برینێکی کۆنی ووڵاخ و ئاژاڵان بدرێ٬ چاکی دەکاتەوە
قورقورتە
قوماتە
پارچە تنراوێکە منداڵی تازەبووی پێ دەپێچرێتەوە
قووتە
ڕووته٬ ڕووتەڵ٬ (لەگەڵ ڕووت)ی نەبێ بەکار نابرێ وەکوو ڕووتەو قووتە. نقووم بوون. قوڵتە٬ خۆ لە ئاو هەڵکێشان
قوڕەتێتە
(باک.): چەقێن
قوڵتە
جوورە دەنگێکە لە کاتی خوواردنەوەی چتی شلدا لە گەرووی هەندێ کەسا پەیدا دەبێ. (ئەردە.): چوونە بن ئاوێیە. دەنگی کوڵانی ئاوێیه٬ قوڵپه٬ (هەورا.): قوڵ٬ لە ناو دەفر و مەنجەڵێدا٬ قڵتە. (هەو.):نووکە باریکەکەی هێلکەیە٬ قووڵە. –ی ڕانی: ئەستوورایی ڕانی (دزە.): باڵندەیێکی گچکەیە و بۆرە لە جێگایانی سەختی کێواندا ێلانەی دروستدەکات و هێلانەکەش بنێشتی قایم دەکات چل ڕۆژان لە زستانێدا دەرناچێ. قوڵتە شینکە. قورته٬ قورتک٬ دەنگێکە لە ژێر ئاوەوە بێتە دەرێ
قڵتە
قڵت٬ قوڵ٬ کوڵ٬ جۆش٬ قوڵتە. –قڵت: قوڵتەقوڵت
قۆختە
(شار.):حەشارگە٬ شاردنگه٬ کۆمە زنجی چکۆڵە
قۆرتە
(موک.):(هەو.):ڕەوان٬ جوورە غارێکی ووڵاخانه٬ لۆقەلۆق
قیتە
(ڕەوا.):کەسێکە زوو تووڕە بووبێ. چیچڵە
قەبزەنوشتە
چتێکە کەسێ سووچی نوشتابێتەوە
قەزاتە
قەزمەنوشتە
(کە.):نشتوو
قەلیتە
(باڵە.):جوورە ترێیەکی پیست تەنکە وەکو توڵخی وایە