تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



سەڵیتە
ژنی حیز،سووزمانی،جندە،کاوڵی،کەولی،بێئابڕوو وبێشەرم،خووارۆ، تڕۆ،دەڕاشۆ،فەلتۆیی،بێداوڕوو.
شاتە
هەواردەنگەدەنگی بێشەرمانە. بڕوانە: شات. جوورە نانێکی تەندوورێیە.
شالماشتە (هەورا.)
شاپڵیتە
شەپڵیتە٬ شپڵیتە٬ شەپڵتە٬ سووکە٬ چرای دەستی. (باک.) پەلۆختە٬ دارێکی درێژە سەرێکی پەڕۆی نەفتاوی تێدەئاڵێنن و هەڵیدەکەن بەهۆی وی بەشەو دەگەڕێن.
شاییستە
شفتە (گەرمێن)
گۆشتی قیمه بە ئاردەوە پارچەپارچەی پان و خڕ و گچکە لە نێو ڕۆنیدا سوور دەکرێتەوە، شامی کەبایب. (ئەرده.) قسڵاوی خەست. کفتەی خڕ و پانکۆڵەی گۆشتی قیمەیە، کە لەناو ڕۆنیدا سوورکرابێتەوە.
شپڵتە (خۆ.)
شاپڵیتە. پەڕۆی نەفتاری لوولدراوه، کە گڕی تێبەردابێ.
شکست هۆربەستە
شکستە
جووره نوسینێکی تایبەتی تێهەڵکێشه. تاقێکه کەوانەکەی نزم دروست کرابێ. لەشکری شکاو، بەزیو، بەزیاگ، شکیاگ، هەڵهاتگ.
شێفەلەتە
بەری گیای (مارگر) ییه، کە سوور و شین و خۆشه و دەم دەداتەوە.
شەختە
بەستەڵەک، سەهۆڵ، سەهۆڵبەندان. (هەورا.) یەخ، بەیسە. غمی تەڕایی و شەی هەوایە لە پاییزاندا لەسەر شیناوەردیان دەنیشێ و لە ساردی دەیبەستێ و شیناییەکان تێک و پەکان دەدات.
شەستە
مانگی نیسانێیە، کە (30) رۆژە. شەستەباران.
شەستە بارانە
شێستە بارانە، شەستە.
شەستە کردن
گۆلگۆلکردنی زەوی بۆ (وونار) بۆ ناژتنی تووتن.
شەلەپەتە
(خۆ.) شەحتۆ، (دزه.) شەتحۆ. خاو و سست و شۆڵ و بێکاره. خووێڕی، و لوول، شلک.
شەنگەڵەبەرەکەتە
شمڵی بەرەکەتە مەبەس لە دوو دانه گووێز یا مازوو یا هەر چتێک لەبەری داران، کە پێکەوە نووسابن بەیەکەوە، شەنگوڵ.
شەپڵتە
شاپڵیتە، پڵیتەی ئاوراوی.
شەپۆتە
دەفەی جۆڵا.
غڵتە
قسەکردنی نەخۆش بە گەروو لە کاتی گیانەلڵادا٬ لغە٬ غڵتە غلت:لغەلغ٬لغە٬ لخەلخ
غەزەتە
ڕۆژنامە.-چی:ڕۆژنامەچی.-نووس:ڕۆژنامەنووس