تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



زەڕنەقووتە
زەڕنەقووتەڵمە، (هەورا.): ساقە تەسۆرە، بێچووە باڵندەیەکی تازە لە هێلکە هاتبێتە دەرو هێشتا تووک و پەڕی دەرنەکردبێ. پەنجەی باڵابەرزە، قامکی نێوەڕاست
زەڵاتە
سەڵاتە، جوورە خوواردەمەنییەکە لە ترۆزی یا خەیار و تەماتە یا لە سرکە و هەندێ چتی تر دروسدەکرێ
ساختە
هەڵبەست٬ بەدرۆ پێکەوەنراو٬ ناڕاستی ٬فیچەڵفاچ٬ داتاشراو٬ گزه٬ درۆ٬ دەلەسە٬ داڕژتوو٬ داڕێژراو٬کەڵەک٬ بنجامەتی٬ کوول٬ فڕو فێڵ٬ ڕێکخراو٬ فڕوفێڵ و تەڵەکە
ساقەتە
(ئەردە.): قەدی درەخت و سەوزایی
سامۆتە
سامۆتک٬ چووار بەنی ئەستوورن بە پاشکۆی زینییەوە شۆڕدەبنەوە بۆ بەستنی٬ دابەستنی کەل و پەل و یا خورجێن بە پاشکۆی سوواردا
سامەتە
ساپیتە
(دزە.):جێگایەکی کەمێک بڵندە لەسەر دارانی دارە ڕایە بۆ کاریتان دروستدەکرێ.(کۆ.):میچ
ستە(باک.)
ﺌەستێ٬ چەخماخ._وبەرد: ﺌەستێ و بەرد.
سرتە سرت
چفە چف٬ پسەپس ٬فسەفس٬ چپە چپ٬ فسکەفسکە٬ سرکەسرک٬(بابا.)چرپە ٬(ڕۆژ.)پچەپچ٬ چرتەچرت٬ (هەو.) چپەچپ._ کردن : پسکەپسکردن٬پسپساندن٬ بەنهێنی یەکیر دوواندن.
سفتە(ﺌەردە.)
چاپلووسی٬ مرایی. (ژاوە) سووتاو٬ برژاو. (ﺌەردە.) چتی سوواوەوەی لووس و سوواوەوە. (ﺌەردە.) قوڕی توند و پەیت._ وبوون: سفت بوون.
سماتە
جوورە بەردێکی زۆرڕەقە. سمارتە.
سمارتە
سمپارتە ٬سمپارە ٬قاقەزێکی زبرەوەکوو بڕبەند ئاسن و داروگەلێ چتی تری پێ دەکڕێژی ولووس دەکرێ.
سمپارتە
سمەخرتە(ئەردە.)
گیان لەبەرێکی دەست و پێ کورتە.
سوختە
قوتابی سووختە، کەسێکە لە مزگەوتاندا تازە دەستی بەخووێندن کردبێ و کارویاری مامۆستاش هەڵسووڕێنێ.
سووتە(بار)
تەپکە، سووتوو،سووتاو،سووتیاگ.
سووختە
قوتابەکە سەرتای خووێندنی بێ
سۆفەقیتە(هەو)
کڵاوکوڕە، سۆفیلکە، جوورە جۆلە کەیەکە تووکێکی لە تۆقی سەری قیمت بۆتەوە.
سۆوتە(ئەردە)
چتێکە لایەکی سووتابێ.
سیتە (باد.)
تەپکەی ڕاو.