تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



توتە
تووتە، ووشەیەکە سەگی پێدەر دەکرێ
تورمتە(ئەردە)
هەڵەکەسەما. بڕوانە: تورنتە
تورنتە
واشە، باشوو، باڵندەیەکە لە کۆتر گەورەترە ڕاوی چۆلەکەو کۆتران دەکات
توشتە(باک)
گەمەیێکی کوردییە
تووتە
بۆ دەنگدان و دەرکردنی سەگان بەکار دەبرێ. (هەورا) سەگ، توتکەسەگ. (ئەردە) گۆرانییە. گۆشتێکی زیادەیە لەسەر پێلوی چاو پەیدا دەبێ، ڕەش بالووک، بالووک ڕەش. بڕوانە: تووتەڵە، قامکەتووتەڵە
تووماتە(ئەردە)
تووێتە(ڕۆژ)
تووتەڵە، قامکە چکۆڵە
تڵتە
(دزە) تلپاس، ترپاس، سەرپاتە. (زەن) سلپەک. (خۆ) سڵپات، سرپات. (دەر) مڵت، تڵپ. (ڕۆژ) تڵف، تڵپ. خشت و خاڵ. پاشماوەی میوەو چتی جوواو مژراو یا کوتراوو کوشراو
تیتە(ئەردە)
خشڵ، چەکی ژنان
تەتە
(ئەردە) تەختەیێکی ناسکە. (موک) منە. مت و مووروو، چتی جووان و قشتیلە، زاراوەی منداڵانە. بووکڵەیەکە لە هەویر یا لە قوڕ دروستدەکرێ منداڵان یاری پێدەکەن. (ئەردە) ماڵنج، ماڵە، لیسە. تەختەیەکی تەنکە گۆزەو دیزەی پێ لووسدەکرێ لە کاتی دروستکردنیدا. کەسێکە بەدەست و برد نامەی مەردم ببات بۆ خاوەنی
تەختە
نەرد، نەردان. مردیاک. (زاخۆ) دەبک. (هەورا) دیبەگ. (زێ) دەپە. (هەورا) باهوو. (باک) دەپ، دارپاشین. (فە) تەختەچوو. دارێکی پان و تەنکە سا درێژ بێ یان کورت. پارچەی دەوارو جاجم و پۆ پەشمین و بەڕەو ئیتر کە لێک دەدرێن، بۆ وێنە دەڵێن دەوار ەکە چووار تەختەیە. پارچە،_زەوییەک: پارچە زەوییەک. بەستراو، داخراو، هەڵگیراو. بازاڕ_کرا: بازاڕ بەسترا
تەختە ئاسن
تەبەقەی ئاسن
تەختە شەترنج
تەختەی شەترنجی
تەرتەوەرتە(ڕۆژ)
تەفرو توونا، تەرت و توونا._بوون: تەفرو توونابوون._کردن: تەفرو تووناکردن
تەرختە(ئەردە)
بڕبڕەی پشت
تەوقەتە
تەپڵەسەری چتان. تۆقەسەری هەموو چتێکی. (ئەردە) تۆقەسەر، تەپڵەسەر
تەک کەوتە
جرتە(ڕۆژ)
بەزاری تڕکەندن. خەرقە، سەرکەوا، پاڵتۆی شڕ
جفتە قزمیر
جوورە چۆغەیێکی تەنکی سفتی ساخە
جفتە هەڵخستن