تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەتەڵەمیران(موک)
زکریلە. (ڕەوا) مەڵکەسەن. (زەن) توتکەشووانە. تەتڵەمیران. کرمێکی ڕەش و تووکنە لەسەر گیایان تەونی دەکات، دوو ڕێز قاچی هەیە ڕەنگی بە زەڵەیە بە کۆمەڵ لەبن گیایاندا جم و جووڵیانە
تەتەڵەکردن
پاک رکردنەوەی دانەوێڵەو خۆڵ و ووردە بەردە لە هەڵتەکانی لەناو لەنگەری و هەر جۆرە دەفرێکی تردا. بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و ووردە بەرد. هەڵەکردن لە گوفتوگۆدا. سەرکردنی گوللەو پار لە نیشانە شکاندنێدا
ئەنگوسە برا تووتەڵە
قامکی پەنا قامکە چکۆڵە
براتووتەڵە
بەستەڵە
تووتەڵە
تووتە، قامکە تووتەڵە، قامکەکەی هەرە گچکەیە. قجقجیلک، تیلکێ قچیلک، قلیچ. (هەورا) کلکە پووتە. تلیا قلیاچکێ، تلیا قەرەقوچکێ، کلکە پووتە، قج، (ڕۆژ) تووێتە. قلینجگرە. تووتک
تەتەڵە
(هەورا) سێبەندە. (ئەردە) ڕوومەت._کردنی دەغڵ و تووتن. (هەورا) تەترە، تەتڵە. پاکردنەوەی دانەوێڵەیە بە هەڵتەکاندنی لە دەفرو لەنگەری و بێژنگ و چتی تردا بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و بەرد. سمت کڵۆڵ._کردنی مێشک: زاخاودان و لێکدانەوە. پارچە تەختەیێکی لووسە ئەلف و بێی تێدا نووسرابێتەوە بۆ منداڵان
خرتەڵە
خەرتەڵە
خەرددڵ،خرتەڵە.(کە.)گیایەکی بەهاری وپاییزییە لە کەنار ئاوان شین دەبێ ودەخورێئەژنویەک بڵند دەبی گوڵی تۆپێکی بڵاوو زەردە،بەڵان لە پاییزاندا گورمزەی پێدەڵێنوگوڵی شینە. گیایەکی گەڵا پانی بەهارییە وەک گەڵا توور وایە بەڵام ئەم سەلکی نییەو تامیشی هەر وە تامی تووریدەچی.
دەستەڵە
گۆزەی گچکەی بێ لوولە.
زتەڵە
زەرنەقووتەڵە
زەرنەقووتە، جووچکە باڵندە و بێچووی ماڵاتان و ئاژاڵانە لە پێش پەڕ و تووک و موو دەرکردنێدا، پتر بۆ جووچکەی باڵندان بە کاردەبرێ ، کە هێشتا پەڕ و تووکی دەرنەکردبێ
قامکەسووتەڵە
شۆرباوی ماست و ڕۆنییە
قووتەڵە
قۆتەڵە
(گەو.):دۆڵاش
قیتەڵە
قەرتەڵە
(هەورا.): قەرتاڵە
مەتەڵە
مەتەڵۆک٬ تشتانۆک٬ مامک٬ قروسەلە. –داهێنان: دروست کردنی مەتەڵە
چێشتەتەڵە(شا)
(کۆ) چەشە، (هەورا) چەشتە، دانەخۆرە، گۆشتە یا باڵندەییکە لە نێو تەڵەی دابنرێ بۆ ڕاوێ
کارتەڵە
(هەورا.): قەرتاڵە٬ سەوەتەیەکی گچکەیە لە شووڵ دروستدەکرێ
کلکەتووتەڵە
کلکە پووته٬ قامکە تووتە
کورتەڵە