تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەکان
(موک) داتەکان، داوەشان. تەووژم. شەق: دایە بەر_: وەبەر شەقیدا. هێرش، پەلامار، (باک) بەراد. چندک. هوژم، جووڵە
تەکانخوواردن
جووڵانی چت لە جێی خۆی بەهۆی تەووژمێکەوە، داخورپان، داخورپیان، داچڵەکان، داچڵەکیان
تەکاندان
تەکاندانەخۆ
خۆ بزاوتن، چندکانخووەدان، زلق دانەخۆ، خۆکوتان بە تەووژم
تەکاندن
تەکانن
تەکانەوە(کرما)
حولووربلوور تەکانە:
گەمەیێکی کچانە.
ئێستەکانی
جڵەو هەڵتەکاندن
داتەکاندن
بەتاڵکردن،تەکاندن، داوەشاندن، ڕاوەشاندنی هێندێ شت سەربەرە و خووار بەچەشنێک، کە هیچی تێدا نەمێنێ، هەژاندنی لکی داران بۆ وەرین و کەوتنە خووارەوەی بەرەکەی
فڵچەی تۆزتەکاندنی
(هەورا.): فڵچۆتۆزتەکنای
قنگ هەڵتەکاندن
قۆڵ هەڵتەکاندن
قەوورهەڵتەکانن
گۆڕهڵتەکاندن
هەڵتەکاندن
هەڵوەشاندن٬ تەکاندن٬ بەباکردن._ ی جل و بەرگ و ئیتر٬ چاو و برۆ_ . (ڕۆژ.) هەڵوەشان (بۆ دروومان و دیوار.)
چاوهەڵتەکاندن
چاوبڕکێنی کردن، بەچاوڕبک کردن
چاوهەڵتەکانن
چناگەهەڵتەکانن
ڕاتەکاندن
ڕاتڵەکاندن، هەڵتەکاندن،ڕاوەشاندن، جووڵاندن