تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڕ
نمدار، شێ دار، هێمی، (باک) تەڕاە. شل، ئاوی، ئاڤی، نماوی. واژی ووشکە بە هەموو چتێکی وا دەڵێن، کە تەڕایی هەبی یا ئاوی وێ کەوتبێ وەکوو داری تەڕ یا بەڕووکالاو خۆڵێکی ئاوی گەیشتبێتێ. ئاوەکی، تەڕووتوول، شل. سەوز. دارو گیا تەڕن واتە سەوزن. ووڵاخ و ئاژاڵی_خۆر: شینایی خۆر، گیاخۆر
بەهیڤ تەڕک(باک)
بادامی تەڕ، بادامی سەووز
تووم تەڕەتیزە
تەڕا(باک)
تەڕابوون(زا)
کەوتنە خوارەوە لە بەرزییەوە
تەڕات(جا.، هەورا.، شار)
شەڕنەخێوی، تەڕاد، تەڕاتێن، سەلەفکردن و تاودان، غاردان
تەڕاتی(باک)
تەڕاتێن(شا.، هەورا.، جا)
شەڕنەخێوی، هێنان و بردنی ووڵاخی سوواری بەغار. خور، تەڕاد. پێشبڕکە. (بۆ سوواران)
تەڕاح(هەو.، کە)
کڕیارو فرۆشیاری دەغڵی یا دارو خەڵووز بە کۆمک بکرێ و فرۆشێ. (جاهەورا) کاریتە
تەڕاخ
تاق، تاک، تاک و تەراک، تاق و تەنیا
تەڕاخومە
(باک) بەترە. نەخۆشی تووشی دیوی ژوورەوەی پێڵووی چاوان دێت و پەرەئەستێنیشە
تەڕاد
(باک) تەڕاتێن. (موک) شەڕنەخێوی. تەڕات، ڕمبازی کردنی چەند سووارێک. نەرمە غاری سووارانە لەپێش بووکاندا یا لەپێش دەستە سووارێکیدا یا بە تەنهایی. (موک) گۆشتە نەرم و چەقاڵتە تەنکەکەی سەر پەراسووانە، (دەر) تەڕاف. (کۆ) ئاتەگ، ئەتەگ. تەڕۆک، تەڵۆک. سمت
تەڕازن(هەورا)
تەڕازوو
تەڕاشتن(باک)
تەڕاف
(دەر) تەراد( گۆشت)، (ئەردە) گۆشتی سینگ. (باک) خۆڵەمێشی گەرم، زیلەمۆ. (زا) قوناری مێو. پارچە گۆشتێکی تەنکی پانە لە نێوانی ڕیخۆڵەو جەرگ و سیپەلاکیدایە. گۆشتی هوڵۆڵی (بۆشایی)خووار کەلەکە. بۆشایی نێوانی پەراسوو و کەلەکەیە، کڵۆک
تەڕافکرن
بڕینی ڕەزو باغ