تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەڕاف
(دەر) تەراد( گۆشت)، (ئەردە) گۆشتی سینگ. (باک) خۆڵەمێشی گەرم، زیلەمۆ. (زا) قوناری مێو. پارچە گۆشتێکی تەنکی پانە لە نێوانی ڕیخۆڵەو جەرگ و سیپەلاکیدایە. گۆشتی هوڵۆڵی (بۆشایی)خووار کەلەکە. بۆشایی نێوانی پەراسوو و کەلەکەیە، کڵۆک
تەڕافکرن
بڕینی ڕەزو باغ