تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپە
دارێکی گردی لووسە بە بن میچەوە ڕایەڵی تەونی دەخرێتە سەر. تەپەی ئارەقچن، تەپڵاک. پارچەیێکی خڕی نێو کەللەی ئارەقچنێیە، دەنگی چتێکی نەرمە لە کەوتندا. (جا.، هەورا) گرد، تەپۆڵکە. قەڵات
تەپەتڕە
منداڵێکی تازە پێهەڵگرتووە کە زوو زوو بکەوێ
تەپەتەپ
ڕمبەڕمب، ڕپەڕپ، ڕەپڕەپ، تڵپەتڵپ، ڕەپەڕەپ، (ڕۆژ) تەپەتپ، تەپەی یەک لە دووای یەکتری. (باک) تەدارەکات. ترپەترپ
تەپەدووکەڵ
تەپەدۆر
جوورە دارێکی نەرمە سەری شووشەی لێ دروستدەکرێ
تەپەرۆشک(باک)
تەپەسەوا(شێخان)
تەپەوتەلان
زەوی و هەردی پڕشەپۆل. زەوی پڕ کەندو کۆسپەو هەورازو نشیۆ
تەپەکڵاو(ئەردە)
تەپڵەکی سەر کۆڵەکەو هەستوونی دەوارە. تەپەی ئارەقچن و کڵاو
تەپەگوو
سستەپەلە
تەنبەڵ٬ خاولیچ٬ خاوخلیچک٬ خەمسار٬ خەمسارد٬ کەسێکە لە کار روباریداسست و دەستەپارچەبێ.
شەستەپەڕ
شێست پەڕ (گوڵێکە).
باڵەتەپە
بڕوانە: باڵەتەپێ
تەپتەپە(دزە)
ئەستوورکی ساجی. (هەورا) نانی دەستی
دڵەتەپە
(هەورا.): دڵەتەپێ، دڵەکوتە