تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەپک(کە.، باد)
تەپاڵە، سەرگین. تەپۆڵکە، گرد. (باک) تەپکە. لەرزان، بەلەرزەوە. چتێکە لە خوری و تووکی ووشتری دروست دەکەن و گەمەی پێدەکەن
بێڵ تەپکردن
کێڵانی بنی دارو درەختانە لە بەهاراندا
تەپکردن(زا)
خۆمت کردن لە ترسی چتێک
تەپکە
ڕەت. (کەباد) تەپک، سووت، سووتە. تەپکەی ڕاوی باڵندان. گەمڕە یا بەردێکە لەسەر چاڵێک بە چیلکەیەک بە ئاستەم ڕادەگیرێ بۆ ئەوەی ئەگەر باڵندەیێک بچێتە ناویەوە تەپکەکە بەسەریدا بکەوێ. سل، ساق، تەپە پیسایی مرۆڤان چاڵێک پارچە بەردێکی دەخرێتە سەر چیلکەیەکی دەدەنە بەر بەردەکە، کەمێ گەنمیش بە چاڵەکە دادەکەن، کە باڵندە بچێتە ناوییەوە خۆی لە چیلکەکەی بدات دەترازێ بەردەکە بەسەر زاری چاڵەکەدا دەکەوێ ئەوسا ڕاوچی بە هێمنی باڵندەکەی بە زیندوویی دەگرێ. گەمڕە، کەمرە، شیاکەو پیسایی ئاژاڵ و ووڵاخانە کە لە تەویلە (گەووڕ)دا بەسەر یەکتریدا سەپابێ و بە پارچەی زل و پان هەڵدەکەنرێ وەکوو تەبەبەرد. (ئەردە) تەپڵە گەوون، تەپڵەگووێنی
تەپکەکۆخ
میچ و سەربانی کۆخانە، میچ و سەربانی زنجانە