تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەقین
پەیدابوونی ئاوی زۆر لە کانی و کارێزاندا لەکاتی بەهاراندا. دەنگی ترازانی جومگەی گیاندار. دەنگی قۆڵنج شکاندن. تەقان، ترەکین. تۆقیینی چەکان، ئاووردانی دەمانچە، تفەنگ و تۆپ و ئیتر، گڕێن، دەرچوونی چەک. ڕەوین، هەڵاتن، تەورین، کەوتنە تەلاسکە، ئاوابوون، تێتەقاندن، (ئەردە) ڕووخان، ڕۆچوون. تەقبردن، شەق بردن، لە قوڕچەقین. درزبردنی پیاڵەو بۆڕی و چتی تر لە گەرمان یا لە سەرما.تەق بردن و پارچەبوونی بەڕوو و هێلکەو هی تر لە نێو ئاوریدا بە چەشنێکی وا، کە دەنگی لێ بێ
تەقینەوە
تەقینی گوللە لەو کاتەدا، کە وەچت بکەوێ. بڵاوبوونەوەی دەنگ و باسی زۆر بە خێرایی. چەوسانەوەو هەوڵدان. هەوڵدان: هەرچەندە شەو و ڕۆژ دەتەقێمەوە پێبژیوی خۆم پەیدا ناکەم
ڕاستەقینه
ڕاستەکینه، ڕستیەکەی، ڕاست و دروست، چتێکه درۆ و ناڕاستی تێدانەبێ
خەوتەقین
هلتەقین(باک.)
پیاهەڵتەقین
پێداهەڵپەڕین