تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەراز
ڕێک، بەرانبەر، جووت، ڕێک و پێک. هێندەی یەکتری، (دەر) دەرانوەر. (ڕۆژ) خواستنەوەی ئاژاڵە بۆ بەشە ڕۆن و دۆشین، کە تەنها بۆ مانگا بەکار دەبرێ بۆ مەڕو بزن دەڵێن (شووانکارە). (باک) سەوزی، تەڕی، بەرووبۆ، داهات
تەرازان
(جا) گیایەکە هەمیشە شینە. (باک) قوللەو سەر تەپەڵۆکی تۆقەسەری چیایان
تەرازوو
ترازوو، شایەن. (هەوخۆ) تەرازی. (هەورا) کۆمەڵە ئەستێرەیەکیشە، کۆمکا سێویا. بەرانبەر، تەراز، تەخت، هامار
تەرازووباز
تەرازوون(باک)
لە کاتی توواندنەوەی بەفری زەوییە، کە بە چیمەن داپۆشرابێ
تەرازی(هەو.، خۆ)
تەرازوو. کۆمەڵە ئەستێرەیەکیشە، کۆمکا سێویا
تەرازیا
زووانەی تەرازوو
زمانەی تەرازوو
سەرکردنی تەرازوو
کەچ هاتن،بوواردن،باش تەراز بوون،لنگەیەکی بەلایەکیداشۆڕ وگرانتربێ
هاوتەرازوو