تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەخ(باد)
دەنگێکە گاجووت و گامێشی پێ دەگێڕڕێتەوە
تەخار
تەغار، پێوانەیێکی سی ڕبەییە
تەخاراو
تەخبەش
(باک) تەخ بەشۆ. ناوی گەمەو یاریێکی منداڵانە
تەخبەشۆ(باک)
گەمەیێکی منداڵانە بەشەو منداڵان دەیکەن و پێیەوە هەڵدەپەڕن
تەخت
تەختی میرو خونکارو پادشایان. پای_: شووێنێکە، کە تەختی میری لێیە. تەختی نووستنێ: چارلنگ، هەرزاڵ. تەختی لەسەر دانیشتنێ، (لو) چارپایە. تەواو، بێ کەم و کووڕی._بوون: تەواوبوون._کردن: تەواوکردن. زەوی یا سەربان یا چتێکی ڕاست و پان و ڕێک و پێک، (باک) ئاران. قووڵایی هەر شووێنێکی بە ئاو یا بە گڵ پڕ بکرێتەوە دەڵێن_کرا. ڕێک، تەراز، هامار. (باک) تەختە. تەختی بووکێ، پەردەی بووکێ. پڕ، لیپاو لیپ، لچان. (هەورا) تات، کچێکە پارچە گۆشت یا ئێسکێکی لە نێو ئەندامی شەرمی دابێ و پەکی کونکردنی بخات
تەخت بوون
ڕێک بوونی شووێنێک، کە مەبەس لە نەمانی گرێ و قۆرت و بەرهەڵستیشە لە کارێکیدا
تەخت خاو(ئەردە)
تەختی خەو
تەخت ووتەی(هەورا)
تەختی نوستن
تەخت ڕەوان(ئەردە)
تەختایی
ڕێکی و پێکی و ڕاستی ڕووکاری زەوی، تەختانی
تەختک(باک)
تەختکردن
ڕێک خستنی شووێنێک و پڕکردنەوەی شووێنە نزمەکانی و نزم کردنی بەرزاییەکانی. بەزەوی دادانی یەکێک
تەختگا
شووێن و جێگای تەختی میرو خونکارو پادشایان. پایتەخت
تەختی نووستن
تەختی خەو
تەختی ڕەوان
کەژاوە، کە دوو چاوەی گچکەیە لە پشتی ووڵاخی بەرزە دەکرێ و لە هەر چاوەیدا یەکێکی تێدا دادەنیشێ سا پیاوێکی گەورە یا بووک. ئوتۆمبیل، گالیسکە
تەختێ بەنەفشی(باک)
جوورە کر(بووزوو)ێکە
تەختە
نەرد، نەردان. مردیاک. (زاخۆ) دەبک. (هەورا) دیبەگ. (زێ) دەپە. (هەورا) باهوو. (باک) دەپ، دارپاشین. (فە) تەختەچوو. دارێکی پان و تەنکە سا درێژ بێ یان کورت. پارچەی دەوارو جاجم و پۆ پەشمین و بەڕەو ئیتر کە لێک دەدرێن، بۆ وێنە دەڵێن دەوار ەکە چووار تەختەیە. پارچە،_زەوییەک: پارچە زەوییەک. بەستراو، داخراو، هەڵگیراو. بازاڕ_کرا: بازاڕ بەسترا
تەختە ئاسن
تەبەقەی ئاسن