تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەتەڵە
(هەورا) سێبەندە. (ئەردە) ڕوومەت._کردنی دەغڵ و تووتن. (هەورا) تەترە، تەتڵە. پاکردنەوەی دانەوێڵەیە بە هەڵتەکاندنی لە دەفرو لەنگەری و بێژنگ و چتی تردا بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و بەرد. سمت کڵۆڵ._کردنی مێشک: زاخاودان و لێکدانەوە. پارچە تەختەیێکی لووسە ئەلف و بێی تێدا نووسرابێتەوە بۆ منداڵان
تەتەڵەمیران(موک)
زکریلە. (ڕەوا) مەڵکەسەن. (زەن) توتکەشووانە. تەتڵەمیران. کرمێکی ڕەش و تووکنە لەسەر گیایان تەونی دەکات، دوو ڕێز قاچی هەیە ڕەنگی بە زەڵەیە بە کۆمەڵ لەبن گیایاندا جم و جووڵیانە
تەتەڵەکردن
پاک رکردنەوەی دانەوێڵەو خۆڵ و ووردە بەردە لە هەڵتەکانی لەناو لەنگەری و هەر جۆرە دەفرێکی تردا. بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و ووردە بەرد. هەڵەکردن لە گوفتوگۆدا. سەرکردنی گوللەو پار لە نیشانە شکاندنێدا
چێشتەتەڵە(شا)
(کۆ) چەشە، (هەورا) چەشتە، دانەخۆرە، گۆشتە یا باڵندەییکە لە نێو تەڵەی دابنرێ بۆ ڕاوێ