تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تەتە
(ئەردە) تەختەیێکی ناسکە. (موک) منە. مت و مووروو، چتی جووان و قشتیلە، زاراوەی منداڵانە. بووکڵەیەکە لە هەویر یا لە قوڕ دروستدەکرێ منداڵان یاری پێدەکەن. (ئەردە) ماڵنج، ماڵە، لیسە. تەختەیەکی تەنکە گۆزەو دیزەی پێ لووسدەکرێ لە کاتی دروستکردنیدا. کەسێکە بەدەست و برد نامەی مەردم ببات بۆ خاوەنی
تەتەبەخێ(ئەردە)
تەتە، وێنەی جانەوەرێکییە منداڵان لە هەویری دروست دەکەن
تەتەر(هەورا.، ژا.، ڕۆژ.، جا)
تەتەری
تەتەشۆر(ئەردە)
تەتەپێچ
پێچانی دەستی شکاوە بە قامیش و مشەما
تەتەک(ڕۆژ)
ڕەگی سەوزاییانە
تەتەڵە
(هەورا) سێبەندە. (ئەردە) ڕوومەت._کردنی دەغڵ و تووتن. (هەورا) تەترە، تەتڵە. پاکردنەوەی دانەوێڵەیە بە هەڵتەکاندنی لە دەفرو لەنگەری و بێژنگ و چتی تردا بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و بەرد. سمت کڵۆڵ._کردنی مێشک: زاخاودان و لێکدانەوە. پارچە تەختەیێکی لووسە ئەلف و بێی تێدا نووسرابێتەوە بۆ منداڵان
تەتەڵەمیران(موک)
زکریلە. (ڕەوا) مەڵکەسەن. (زەن) توتکەشووانە. تەتڵەمیران. کرمێکی ڕەش و تووکنە لەسەر گیایان تەونی دەکات، دوو ڕێز قاچی هەیە ڕەنگی بە زەڵەیە بە کۆمەڵ لەبن گیایاندا جم و جووڵیانە
تەتەڵەکردن
پاک رکردنەوەی دانەوێڵەو خۆڵ و ووردە بەردە لە هەڵتەکانی لەناو لەنگەری و هەر جۆرە دەفرێکی تردا. بۆ جووێ کردنەوەی خۆڵ و ووردە بەرد. هەڵەکردن لە گوفتوگۆدا. سەرکردنی گوللەو پار لە نیشانە شکاندنێدا
چێشتەتەڵە(شا)
(کۆ) چەشە، (هەورا) چەشتە، دانەخۆرە، گۆشتە یا باڵندەییکە لە نێو تەڵەی دابنرێ بۆ ڕاوێ
پاتەتە
پێ تەتە
پێتەتە(شار)
مرازێکی جۆڵاییە لەناو پێچاڵدا جۆڵا پێی لێدەنێ و بەرزو نزمی دەکاتەوە