تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تاس و تەبەق
خشڵ و چەک و زیوەری ژنان
تەبەق(موک)
دەردێکە وەکوو شلکە تووشی سم و ناو سمی ڕەشە ووڵاغان دەبێ، ژێر سمی بریندار دەکات و ناتووانێت بڕوات. لە بیرمە کە چەند جارێکی ڕەشە ووڵاغی وایان لەنێو قوڕە ڕەش یا قوڕێکی پیس و بۆگەندا ڕادەگرت چاک دەبوونەوە. هەر منداڵێکی شیری وی بخووا بلۆق لە زمان و ژێر لێوی دێ. (دەرهەورا) تەبەقە. (هەوراموک) سینی دارینە. خارووفک، لەنگەری، تەبەک. تەبەقەی قاقەزی و ئیتر. (باک) دەوری. (بابا.، دەر) تەبەک. دەفرێکی دارینە بە خەرت دروستدەکرێ هی گەورە بۆ هەویر تێدا شێلانییە هی گچکەتر بە قەد دەستە سینییەکی بۆ تێدا هەڵتەکاندنی دانەوێڵەو تەتەڵەکردنی بەکار دەبرێت
تەبەقە
(دەرهەورڕەوا) تەبەق، دەردێکە تووشی سم و ناو سمی ڕەشە ووڵاخان دێت. لەنگەر. (موک) تەبەقەی قاقەزو ئیتر
تەبەقەتڕانە
چتێکە لە کەسێک دەستێنرێ، کە لەناو مەردوماندا تڕی لێ بەربووبێ
قیڕتەبەق
(هەورا.): تەپڵەک٬ قەرتاڵە یا سەلەیەکە پێستی بەڕوودا گیرابێ و قیڕەتاو کرابێ