تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکەوەدان
تێکهەڵاوێژتن، چپەچپ. تێکەوەپێچان، تێکڤەدان
تێکەوەپێچران
لوولدران، پێچران
تێکەڵ
تێکڵ، تەڤل، هوومێن، تێکەڵاو، تەڤلهەت، چەندچتێکی، کە تێکەڵاوی یەکتری بووبن. ئاشنا، دۆست، خزم
تێکەڵ بوون
تێوەچوون، تەڤل بوون، ئاوێتەبوونی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵ و پێکەڵ
نەڤڵدم، (باک) گێرە ڤێرە. چتی بە یەکاچووی ناڕێک و نالەبار._بوون: نەهەڤگەتی
تێکەڵاو
پالۆش، تێکچڕژاو، تێکەڵ، ئاوێتە، ئامێتە._بوون: تێکەڵبوون، جەمجقین._کردن: جەمجقاندن، بەرناڤدان، هەڵچکاندن. شپرزە، خەوخی._ی: تێکەڵی. دۆستایەتی، خزمایەتی، هاواڵایەتی
تێکەڵدان
تێکەڵکردن
کەرچلاندن، بەرناڤدان، جەمجقاندن، ئاوێتەکردنی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵی
تیکەلی. ئاوێتەبوون. خزمایەتی، ئاشنایی، هام و شۆکردنی یەکتری
تەگەرە تێکەوتن
تێکچوونی کارو دوواکەوتنی
دڵ تێکهەڵاتن
زافکردن، دڵ بەیەکاهاتن، بە جۆرێ کە نزیک بێ لە ڕشانەوە
دڵ تێکچوون
دڵتێکهەڵاتن
دەست تێکەڵ کردن
دەست لەگەڵ یەکتری تێکەڵکردن،مەبەس لە پێکەوە نوستنی پیاووئافرەتێکییە.
دەم تێکەڵبوون
زاربەیەکداهاتن
سەرلێ تێکدان
سەرلێ شێواندن
شەبەق تێکەوتن
کەڵک تێکەوتن
پێویست بوونت بە یارمەتی کەسێکی
باتێکردن
هاندان، پف تێکردن، هەڵنان، فووتێکردن. شووتی دەبن هەنگڵدان، لاسدان
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تەقەتێکەوتن
هەڵاتنی دانیشتووان و چۆل بوونی شووێنێک: دەڵێن بازاڕ تەقەی تێکەوت: واتە هەموو کەس هەڵاتن و چۆل بوو. نەمان و بڕانی شیر لە مەمک یان لە گووانی ئاژاڵ و ماڵاتان: مانگاکە تەقەی تێکەوت: واتە شیری نەما
خەمباتێکەوتن
کەوتنی خەمبا بۆ لەشی گیان لەبەرێکی
سەرتێکردن
مەبەس لە هاتووچۆکردنە بۆ لای کەسێکی: دارا سەری تێکردووم. دم تێنان: دارا دەمی لە ماڵی خۆی ناوە
سەرلێتێکچوون
سەرلێ شێوان.
عەنتێکه فرۆش
کەسێکه چتی ئەنتیکه بفرۆشی.
قوڕتێکەر
کرێکارێکە٬ کە هەر قوڕ تێکا بۆ قوڕ کێش
قڕتێکەوتن
مردنی ئاژاڵە بە کۆمەڵ و بۆ هەموو گیاندارێکیش بە کاردەبرێت
قڕتێکەڤتن
پیستێکلی(باک)
پەرتەتێکەوتن
چارتێکانێ
(هەورا) چووارمەشقی، چووارمێزەکی، چووارمێردەکی، جوورە دانیشتنێکە
کاتێکی
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون