تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکشان
لەنێو یەکتریدا شکان و پارچەکانی تێکەڵ بە یەکتربوون
تێکشکاندن
شکاندنی چتێک بەسەر یەکتریدا
تێکشکاو
لەنێو یەکتریدا شکاوو پارچەکانی تێکەڵ بە یەکتر بووبێ._ی: لەپاڵ یەکتری داشکان
تێکنان
لەپاڵ یەکتری نان
تێکنانەوە
لەپاڵ یەکتری نانەوە. کاتژمێرو ڕادیۆو ئیتر هەڵوەشاندن و لە شووێنی خۆیان نانەوە
تێکهەڵاویژتن
چپەچپ، چرپەچرپ، تێکەوەدان، هاتوو چۆیەکی ناڕێک و ناهەمووار
تێکهەڵدان
دوو یا چەند کەس بە شەق تێک هەڵبدەن. تێکەڵ کردنی گەنم و جۆ بۆ باراش
تێکهەڵشێلان
شێلانی چەند چتێک بەسەر یەکتریدا
تێکهەڵچوون
بەگژ یەکتریدا چوون، بەرەنگاری یەکتربوون
تێکهەڵەنگووتن
تێکوتان
کوتان، چتێک بە شووێنێکیدا بردن بە نهێمی، تێبڕین
تێکوتانن
تێکوتیان(ئەردە)
تێبڕان، تێبڕیان
تێکورانە(خۆ)
تێکوشیو
تێکوڵ
تێڤڵ، شکوولک، شکەلووک، تفل، تۆفر، تۆول، تفر، پەلک، تووێلک، توویلک، تۆخ، تۆکل، تووێ، قاپێلک، قپێلک، ئەشکیلۆک._برنج و گەنم و جۆ: سڤی._ی زۆر ناسک و تەنک: کەن، کەند._ی داران: قاشوولک، قالووشک، قلاش، لیل._ی هێلکە: قەپێلک._لێ کردنەوە: کەلبتین، کەلبتاندن
تێکوەرانێ
(گەڵاڵە، ڕەوا،.، سوورهەر) زۆرەوانی، زۆرەبانی._کردن: زۆرەوانی گرتن
تێکوەردان
تێوەردان، (هەورا) چەنەوەردای. گرژاندن
تێکپەڕاندن
تێکبردنی دوو چتان یا پتر بەناو یەکتریداو تێکخستنیان