تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکەڵ
تێکڵ، تەڤل، هوومێن، تێکەڵاو، تەڤلهەت، چەندچتێکی، کە تێکەڵاوی یەکتری بووبن. ئاشنا، دۆست، خزم
تێکەڵ بوون
تێوەچوون، تەڤل بوون، ئاوێتەبوونی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵ و پێکەڵ
نەڤڵدم، (باک) گێرە ڤێرە. چتی بە یەکاچووی ناڕێک و نالەبار._بوون: نەهەڤگەتی
دەست تێکەڵ کردن
دەست لەگەڵ یەکتری تێکەڵکردن،مەبەس لە پێکەوە نوستنی پیاووئافرەتێکییە.
تێکەڵاو
پالۆش، تێکچڕژاو، تێکەڵ، ئاوێتە، ئامێتە._بوون: تێکەڵبوون، جەمجقین._کردن: جەمجقاندن، بەرناڤدان، هەڵچکاندن. شپرزە، خەوخی._ی: تێکەڵی. دۆستایەتی، خزمایەتی، هاواڵایەتی
تێکەڵدان
تێکەڵکردن
کەرچلاندن، بەرناڤدان، جەمجقاندن، ئاوێتەکردنی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵی
تیکەلی. ئاوێتەبوون. خزمایەتی، ئاشنایی، هام و شۆکردنی یەکتری
دەم تێکەڵبوون
زاربەیەکداهاتن