تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکەوتن
لەناو کەوتن، کەوتنە ناو چتێکی. مەلەکردن، لەناو ئاودا خۆ شوشتن. زیانکردن، دۆڕاندن، خرچان. تەفرەخوواردن، گوڵ خوواردن. ڕێکەوتن، خێوان، گونجان. (باک) مەهک، کنج._ی ژنان: بێ نووێژییە._ی پیاوان: مەلەکردن
تەگەرە تێکەوتن
تێکچوونی کارو دوواکەوتنی
شەبەق تێکەوتن
کەڵک تێکەوتن
پێویست بوونت بە یارمەتی کەسێکی
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تەقەتێکەوتن
هەڵاتنی دانیشتووان و چۆل بوونی شووێنێک: دەڵێن بازاڕ تەقەی تێکەوت: واتە هەموو کەس هەڵاتن و چۆل بوو. نەمان و بڕانی شیر لە مەمک یان لە گووانی ئاژاڵ و ماڵاتان: مانگاکە تەقەی تێکەوت: واتە شیری نەما
خەمباتێکەوتن
کەوتنی خەمبا بۆ لەشی گیان لەبەرێکی
قڕتێکەوتن
مردنی ئاژاڵە بە کۆمەڵ و بۆ هەموو گیاندارێکیش بە کاردەبرێت
پەرتەتێکەوتن
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون