تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێکە
تێ بکە، دەنێوکە، چا یا ئاو یان چتی شل تێکە
تێکە
پارچەیێک لە قاڵی. نوختە
تێکەتاندن
تێکەو لێکە
سەودا. کێشە، کیشەکێش، بێ سەرو بەری شووێنێک بە چەشنێکی وا، کە پرسینەوەی تێدا نەبێ
تێکەوتن
لەناو کەوتن، کەوتنە ناو چتێکی. مەلەکردن، لەناو ئاودا خۆ شوشتن. زیانکردن، دۆڕاندن، خرچان. تەفرەخوواردن، گوڵ خوواردن. ڕێکەوتن، خێوان، گونجان. (باک) مەهک، کنج._ی ژنان: بێ نووێژییە._ی پیاوان: مەلەکردن
تێکەوەدان
تێکهەڵاوێژتن، چپەچپ. تێکەوەپێچان، تێکڤەدان
تێکەوەپێچران
لوولدران، پێچران
تێکەڵ
تێکڵ، تەڤل، هوومێن، تێکەڵاو، تەڤلهەت، چەندچتێکی، کە تێکەڵاوی یەکتری بووبن. ئاشنا، دۆست، خزم
تێکەڵ بوون
تێوەچوون، تەڤل بوون، ئاوێتەبوونی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵ و پێکەڵ
نەڤڵدم، (باک) گێرە ڤێرە. چتی بە یەکاچووی ناڕێک و نالەبار._بوون: نەهەڤگەتی
تێکەڵاو
پالۆش، تێکچڕژاو، تێکەڵ، ئاوێتە، ئامێتە._بوون: تێکەڵبوون، جەمجقین._کردن: جەمجقاندن، بەرناڤدان، هەڵچکاندن. شپرزە، خەوخی._ی: تێکەڵی. دۆستایەتی، خزمایەتی، هاواڵایەتی
تێکەڵدان
تێکەڵکردن
کەرچلاندن، بەرناڤدان، جەمجقاندن، ئاوێتەکردنی چەند چتێک بەیەکەوە
تێکەڵی
تیکەلی. ئاوێتەبوون. خزمایەتی، ئاشنایی، هام و شۆکردنی یەکتری
تەگەرە تێکەوتن
تێکچوونی کارو دوواکەوتنی
دەست تێکەڵ کردن
دەست لەگەڵ یەکتری تێکەڵکردن،مەبەس لە پێکەوە نوستنی پیاووئافرەتێکییە.
دەم تێکەڵبوون
زاربەیەکداهاتن
شەبەق تێکەوتن
کەڵک تێکەوتن
پێویست بوونت بە یارمەتی کەسێکی
تریفەتێکەوتن
مەبەس لە زۆر تینوو بوونێیە، کە نەخۆشیێکی ئاژاڵانە
تەقەتێکەوتن
هەڵاتنی دانیشتووان و چۆل بوونی شووێنێک: دەڵێن بازاڕ تەقەی تێکەوت: واتە هەموو کەس هەڵاتن و چۆل بوو. نەمان و بڕانی شیر لە مەمک یان لە گووانی ئاژاڵ و ماڵاتان: مانگاکە تەقەی تێکەوت: واتە شیری نەما
خەمباتێکەوتن
کەوتنی خەمبا بۆ لەشی گیان لەبەرێکی
قوڕتێکەر
کرێکارێکە٬ کە هەر قوڕ تێکا بۆ قوڕ کێش
قڕتێکەوتن
مردنی ئاژاڵە بە کۆمەڵ و بۆ هەموو گیاندارێکیش بە کاردەبرێت
قڕتێکەڤتن
پەرتەتێکەوتن
کارتێکەوتن
کارپێبوون٬ ئاتاج بە چتێک یا کەسێک بوون