تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێک بەزان
لێک ترازان، لەپاڵ یەکترنران
تێک و پەکان
تێک و پەکاندن
تێک کردنەوە
پارچەیێک لە پارچەیێکی کورت یا تەسک بکرێتەوه_ی پێدەڵێن
تێک گیران
لێک گیربوونی دوو یا چەند چت لە یەکتری. شەڕو کێشەیە بە لێکدان یا بە دەمەقاڵە، بەگژ یەکتر داهاتن، بە پیلەهاتن، پیلەبازی، ووشت و مڕ
لێ تێک چوون
بەسەر چوون
نێوچاوان تێک نان
گرژو مۆن بوون
تێکبردن
تێپەڕاندنی دوو چت بەناو یەکتریدا
تێکبەربوون
بە گژ یەکتردا چوونی دوو گیاندار یا پتر
تێکبەردان
بەگژ یەکتریدا کردنی دوو گیاندار یا پتر
تێکبەزاندن
تێکخران
دوو یا چەند چتێکە، کە ببرێتەوە ناویەکتری
تێکخراو
دوو یا چەند چتێکە برابنەوە پاڵ یەکتری. تەختەکانی ڕووی ئەو مێزە باش تێکخراوون
تێکخستن
سەری دووچتان لێک قایمکردن، تێک بردنی دوو یا چەند چتێک بەناو یەکتری
تێکدران
بڕوانە: تێکدان
تێکدەر
ئەوەی شت یان نێوانی خەڵک تێک دەدا
تێکردن
شەڕو کێشەکردن. چتێک لەناو چتێکی تر کردن، چا لە ئیستیکان کردن، ئاو لە بەرداخ کردن، گەنم لە جەواڵکردن و هتد. تێکرن. کارو بەرخ لە دایکیان بەردان بۆ مژینی. ئامادەکردن
تێکردنەوە
درێژ یا پانکردنی پارچەیەک لە جل و بەرگ و ئیتر بە خستنەسەری پارچەیەک
تێکسرمان
تێکسرەوان
تێکسرماندن
تێکسرماو
دوو قووڵری، دوو گوردی، کوڵەبنە، کورت و قەڵەو، قوڵەبنە، پانۆڵە. قەڵەو داڕێژراو. (ڕۆژ) پانۆڵە
تێکسمڕان
قەڵەوی و داڕێژراوی گیاندار
تێکسمڕاو
گیانداری تێکسرماو