تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێرووێ(پیرا)
دارێکی کێوییە، لەکاتی هەنگووین کردنی هەنگاندا بەرێکی کەمێک سوورو درێژووکە دێنێ و ناخورێ
تێری
تەسەلی. توخی هەندێک ڕەنگ
تێرێتی
تێری، تەسەلی
تێرێش(باک)
پڕئێش
تێرە(ئەردە)
برووسکەو چەخماخەی ئێشی لەش
تێرەخۆر
تێرەخۆرە
تێرەوەبوون(ئەردە)
کوچک تێرە
ئەستێرناسی
هەسارە ژماری، ئەستێرە ژماری
ئەستێرک(کە)
هەرزاڵێکە لە ناو ماڵدا دروست دەکرێ بۆ ئەوەی دانەوێڵەی لەسەرەوەو ژێرییەوە دانێن،(خۆ)حەوز، گۆل، ڕفکە،(شار)بڕک، ئەستێر، ئەستێڵ، شووقەللەت، ئەستێرکە
ئەستێرکە
بڕوانە: ئەستێرک
ئەستێرۆک
ئەستێرە
هەستارە، چتارە، ستێر،(زەن)هەسارە ئەختەر، هەرین، ئاسیرە، ئەو چتە رووناکانەن، کە شەوانە بە حەواوە دەدرەوشێنەوە. نێوی ئافرەتانە
ئەستێرەشوناس
ئەستێرەشەلە
جوورە ئەستێرەیەکی کزە لە تەنیشت ئەستێرەی ناوەڕاستی دووەمی کلکی حەوتەوانانە
ئەستێرەناس
ئەستێرەژمێر
ئەستێرەناس. جوورە مووروویەکی سوورکاری بریسکەدارە وەک ئەستێرە جریوەی دێ، ژنان لە زێڕو زێوی دەگرن و لە ملیانی دەکەن
ئەستێرەی بەیانی
(زەن)هەسارەی ر ۆژ، ئەستێرەی رۆژێ
ئەستێرەی جری
(فە)ئاسیرەی جری، گووئەستێرە
ئەستێرەی سۆرک(بار)
ئەستێرەیەکی سوورەو هەمیشە دیارە
ئەستێرەی سیوەیل
(باک)پەرەک
ئەستێرەی قوبڵە
مەگەنی ئەزمین، دەغدان، دەغدغان
ئەستێرەی ڕۆژێ
(زەن)هەسارەی رۆژ، ئەستێرەی بارام(مەریخ)
ئەستێرەی کاروانکوژە
بڕوانە: کاروانکوژە
ئەستێرەی کلکدار
(فە)ئاسیرە دمدار
ئەستێرەیی
ستێریینی
ستێرناس
ﺌەستێرە ناس.
ستێرنیاس(باد.)
ﺌەستێرەناس._ی: ﺌەستێرەناسی.