تۆڕی زاراوەپارێزیی وشەدان



تێت(دەر)
تات، تاتەبەرد. (ئەردە) دێ، دێت. (فە) هەرکەو، بەردێکی قووڵە ئاوی تێدا ڕاوەستێ
تێترنجان
گیرخوواردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترنجاندن
تێپەستاوتن، بە زۆر چتێک لە تەلیسێک یا چتێکیتر ئاخنین. گیرکردنی چتێک لە چتێکی تەنگەبەردا
تێترینجان
تێترینجاندن
تێتلێسک
گیایەکی ئاوی هەمیشە سەوزە، گەڵایەکانی وەکوو کەوەری وایە ئاژاڵ دەیخۆن
تێتڕان
بڕوانە: تێتڕاندن
تێتڕاندن
مەبەس لە زۆر خوواردنێیە لە ڕووی سووکییەوە بە کار دەبرێ
تێتکان
تکانی شلەمەنییەک بۆ ناو چتێکی هەر لە خۆیەوە
تێتکاندن
تکاندن و تنۆکاندنی شلەمەنییەکی بۆ ناو چتێکی لە دڵۆپەدڵۆپ
تێتەقان
تێتەقین
سەربەستێتی
ئازادێتی
شێتێتی
دینێتی، دێوانەیێتی.
قوڕەتێتە
(باک.): چەقێن
پاپەتێتی(فە)
پێخوواسی، پێ خاووسی
چوستێتی
تەڕدەستێتی
ڕاستێتی
ڕاسێتی ، دروسی، به پێچەوانەی درۆزنێتی. ئا -: درۆزنێتی